سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا: "یاساكانی ده‌ستخستنی چه‌ك له وڵاته‌كه‌مان ده‌گۆڕێت"
- سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن: "یاساكانی ده‌ستخستنی چه‌ك له وڵاته‌كه‌مان ده‌گۆڕێت"
Queensland
مێلبۆرن- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن، ئاشكرایكرد یاساكانی ده‌ستخستنی چه‌ك له وڵاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
جاسیندا ئاردێرن به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاری كرایستچه‌رچ كه له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستییدا له شاره‌كه بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت، ٤٩ كه‌س كوژران، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
ئاردێرن باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و تیرۆریسته‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا مۆڵه‌تی چه‌كی وه‌رگرتووه و له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا پێنج چه‌كی به‌كارهێناوه كه دووانیان نیمچه ئۆتۆماتیكن و دووانیان تفه‌نگی راون، راشیگه‌یاند: "له‌كاتێكدا كه كاره‌كان سه‌باره‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك و كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه به‌هۆی خاوه‌ندارێتییكردن له چه‌ك روویداوه، له ئێستادا ده‌توانم بڵێم كه یاساكانی چه‌ك له وڵاته‌كه‌مان گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت".
به‌پێی یاساكانی نیوزله‌ندا، مۆڵه‌تی چه‌ك ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانیان نییه، ته‌مه‌نیان له سه‌روو ١٦ ساڵه‌وه‌یه و هۆكاری پێویستیان هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری كرایستچه‌رچ ده‌كات و هه‌ریه‌ك له مزگه‌وته‌كانی نوور و لینوود كه هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌یان تێدا روویداوه به‌سه‌رده‌كاته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ٤٠ بریندار له نه‌خۆشخانه‌كانن كه دۆخی ته‌ندروستی دووانیان مه‌ترسیداره.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن