Roma
ناپۆلی – AA
هاووڵاتییانی شاری ناپۆلی له ئیتاڵیا به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه بۆ كۆچی دوایی یاریزانی ئەفسانەی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا چوونه یاریگای سان پاوڵۆ.
هه‌زاران هانده‌ری مارادۆنا یاریگاكه‌یان به گوڵ، پۆسته‌ر و مۆم رازانده‌وه و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ مارادۆنای یاریزانی جارانیان ده‌ربڕی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناپۆلی بگاته قۆناغێكی هه‌ره دره‌وشاوه له مێژوودا.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیيانی شاره‌كه بۆ مارادۆنا ده‌گریان، به‌شێكی دیكه‌یان نزایان بۆ ده‌كرد و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان باسی ئه‌ویان بۆ نه‌وه‌كانیان ده‌كرد.
هانده‌ران هه‌روه‌ها تابلۆی ناوی "دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا"یان له ده‌روازه‌ی یاریگاكه هه‌ڵواسی.
ئێواره‌ی دوێنێش هانده‌ران چوارده‌وری یاریگاكه‌یان گرت و مه‌شخه‌ڵیان هه‌ڵكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شاره‌كه دوای كاتژمێر ٢١:٠٠ له باڵهكۆنی ماڵه‌كانیانه‌وه چه‌پڵه‌یان بۆ مارادۆنا لێ دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان مۆمیان بۆ داگیرساند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن