توركيا

"ھیچ وڵاتێک نییە وەک تورکیا بەرەنگاریی ٣ رێکخراوی تیرۆریستی بێتەوە"

یڵدرم: "لە ھیچ شوێنێکی جیھان ھیچ وڵاتێک نییە وەک ئێمە لەھەمان کاتدا بەرەنگاریی سێ رێکخراوی تیرۆریستی بێتەوە. یەکێکیان رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکەیە و ئەوی دیکەش رێکخراوی کودەتاچی ناپاکی فەتۆ وسێیەمیش باسی رێکخراوێکی ناپاکی وەک داعش دەکەین ".

Mazın Asad  | 07.09.2017 - نوێکردنەوە : 08.09.2017
 "ھیچ وڵاتێک نییە وەک تورکیا بەرەنگاریی ٣ رێکخراوی تیرۆریستی بێتەوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "لە ھیچ شوێنێکی جیھان ھیچ وڵاتێک نییە وەک ئێمە لە ھەمان کاتدا بەرەنگاریی سێ رێکخراوی تیرۆریستی بێتەوە. یەکێکیان رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکەیە و ئەوی دیکەش رێکخراوی کودەتاچی ناپاکی فەتۆ و سێیەمیش باسی رێکخراوێکی ناپاکی وەک داعش دەکەین کە بەداخەوە ئایین و بەھای ئایینمان لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی بە خراپ نیشان دەدات".

یڵدرم لە لێدوانێکیدا لە شاری ئیستانبوڵ، رایگەیاند تورکیا جوگرافیایەکی سەختە و بۆیە پیلانی بۆ دادەڕێژن.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "لە ھیچ شوێنێکی جیھان ھیچ وڵاتێک نییە وەک ئێمە لە ھەمان کاتدا بەرەنگاریی سێ رێکخراوی تیرۆریستی بێتەوە. یەکێکیان رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکەیە و ئەوی دیکەش رێکخراوی کودەتاچی ناپاکی فەتۆ و سێیەمیش باسی رێکخراوێکی ناپاکی وەک داعش دەکەین کە بەداخەوە ئایین و بەھای ئایینمان لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی بە خراپ نیشان دەدات. ھۆکاری رووبەڕووبوونەوەی ھەرسێکیان ھەمان کاتدا دەرفەتنەدانە بۆ تاریکردنی ئایندەی نیشتمان و دابەشکردنی ئەو وڵاتە و دەرفەتنەدانە بەو ناپاکانەی دەیانەوێت دەستبەسەر تورکیا بگرن. تاوەکو ئەمڕۆ لەوبارەیەوە سەرکەوتوو بووین، بەڵام چۆن؟ بە سایەی ئێوە. ئەگەر پشتیوانی ھاووڵاتی و گەل وەرنەگریت ھیچت پێ ناکرێت و ئەنجامی نابێت. ئەگەر لە ھەر وڵاتێکی جیھان شەوی ١٥ی تەمووز روویدابایە، ئەوا بێگومان ھیچ حکوومەتێک بە پێوە نەدەوەستا. لە لایەک تانکەکان، لە لایەک فڕۆکەکان و لە یەکێک بۆمبەکان. لە لایەکی دیکە چی ھەبوو؟ گەلێک ھەبوو کە لە ناخیدا ئیمان ھەیە و رووبەڕووی تانکەکان بووەوە. سەرکۆمارمان گوتی 'وەرنە گۆڕەپانەکان' و ئێوەش بێ ھیچ لارییەک رژانە گۆڕەپانەکان. ئەمەیە خۆشەویستی نیشتمان و گەل".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın