" ئێمه منداڵمان بۆ ئه‌وه گه‌وره نه‌كردوون بیانبه‌نه چیا"
- خێزانێكی دیكه به‌شداری له‌و مانگرتنه‌دا كرد كه له ٣ی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كر-ی هه‌ده‌په ده‌ستی پێكردووه به هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیاری ئه‌و رفاندنه ده‌زانن.
Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
خێزانێكی دیكه به‌شداری له‌و مانگرتنه‌دا كرد كه له ٣ی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كر-ی هه‌ده‌په ده‌ستی پێكردووه به هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا كه هه‌ده‌په به به‌رپرسیاری ئه‌و رفاندنه ده‌زانن.
دایكان به ئاواتی ئه‌وه‌ی به منداڵه‌كانیان شاد ببنه‌وه به‌رده‌وامن له مانگرتنه‌كه‌یان و له‌و میانه‌یه‌یشدا فاتمه بینگۆل-ی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له ئیستانبوڵه‌وه هاتووه به‌شداری له‌و مانگرتنه‌دا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تونجای كوڕی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیدا بۆ چیا رفێندراوه و له‌و كاته‌وه هه‌واڵی كوڕه‌كه‌یان نازانن و گوتی: "منداڵی من بێكه‌س نییه له هه‌موو شوێنێك به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم. پارت (هه‌ده‌په) به ئێمه ده‌ڵێت 'خه‌متان نه‌بێ له‌وێیه'، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێكی نازانین. له باره‌گای هه‌ده‌په له ئارناڤوتكۆی منداڵه‌كه‌میان نارد بۆ چیا. له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا بردیانه ته‌قسیم بۆ رێپێوان. رۆژێك گوتی بۆ كار ده‌گه‌ڕێم رۆیشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه منداڵه‌كانمان به‌لاڕێدا به‌رێت. ئێمه منداڵمان بۆ ئه‌وه گه‌وره نه‌كردوون بیانبه‌نه چیا. نامانه‌وێ منداڵه‌كانمان بنێرن بۆ مه‌رگ. با چیدی كه‌س كه‌س نه‌كوژێ. نامانه‌وێ منداڵه‌كانمان زه‌ره‌ر به سه‌ربازان بگه‌یه‌نن. با منداڵه‌كانمان نه‌كوژرێن. كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه منداڵه‌كانمان له ئێمه بكات".
شه‌وكه‌ت بینگۆل-ی باوكی تونجای ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ده‌په منداڵه‌كه‌یان فریووداوه بردوویانه‌ته چیا، گوتی: "هه‌ر كه ده‌چمه باره‌گای هه‌ده‌په ده‌ڵێن 'له‌چیایه به‌ڵام نازانین له كوێ'. داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌م سزای ئه‌وانه بدات كه منداڵه‌كه‌ی ئێمه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند. من له ناخه‌وه دهكوڵم، با كه‌سی دیكه نه‌كوڵێت".