چاوپێكه‌وتنی سه‌ركۆماری توركیا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "(سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس-٤٠٠) ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ناچاربووین له‌پێناو ئاشتی له ناوچه‌كه هه‌نگاو بهاوێژین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌مه سیستمی هێرشبردن نییه، سیستمی به‌رگرییه"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس-٤٠٠ كه وڵاته‌كه‌ی له رووسیای كڕیوه، رایگه‌یاند "ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ناچاربووین له‌پێناو ئاشتی له ناوچه‌كه هه‌نگاو بهاوێژین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌مه سیستمی هێرشبردن نییه، سیستمی به‌رگرییه. ئێمه‌ش پێویستمان به سیستمێكی به‌رگریی له‌وشێوه‌یه بوو".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئۆفیسی كاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ناوچه‌ی دۆڵماباخچه، بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز دوا.
له گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له‌م قۆناغه‌دا له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكادا به‌تایبه‌ت بابه‌تی ئێس-٤٠٠ بووه‌ته ته‌وه‌ر و رایگه‌یاند "ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كه سه‌باره‌ت به ئێس-٤٠٠ه‌كان له‌نێوان توركیا و رووسیادا گیراوه‌ته به‌ر، پێشینه‌یه‌كی هه‌یه. ئه‌مه هه‌ر له خۆیه‌وه نه‌بووه. ئه‌مه قۆناغێكه كه له‌سه‌رده‌می به‌ڕێز ئۆباما-دا ده‌ستیپێكردووه. له سه‌رده‌می به‌ڕێز ئۆباما-دا به‌داخه‌وه ئێمه ویستمان ئه‌م سیستمی به‌رگرییه له ئه‌مریكا بكڕین. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مریكا به پاساوی ئه‌وه‌ی 'كۆنگرێس رێگا نادات' پێشی پێگرتین''.
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ-دا باسیان له‌م بابه‌ته كردووه و رایگه‌یاند ''به‌ڕێز تره‌مپ-یش نیگه‌رانیی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی. له ئۆساكا گوتی 'توركیا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كردوویه‌تی. ئه‌وان داواكارییان پێشكه‌شكردووه. به‌ڵام ئه‌مریكا به به‌ڵێ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. كه وه‌ڵامی ئه‌رێنییان نه‌دراوه‌ته‌وه ئه‌وانیش ناچاربوون ئێس-٤٠٠ه‌كان بكڕن' ''.
راشیگه‌یاند: ''ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ناچاربووین له‌پێناو ئاشتی له ناوچه‌كه هه‌نگاو بهاوێژین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌مه سیستمی هێرشبردن نییه، سیستمی به‌رگرییه. ئێمه‌ش پێویستمان به سیستمێكی به‌رگریی له‌وشێوه‌یه بوو. دوایین واده بۆ دامه‌زراندنی ئه‌مانه له شوێنی خۆیان، مانگی نیسانه. كاتێكیش كه دامه‌زرێنران، ئێمه له‌رووی سیستمی به‌رگرییه‌وه، ده‌چینه دۆخێكی زۆر ئاسووده‌تره‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه سیستمی ئێس-٤٠٠ هیچ لایه‌نێكی دژیه‌كی له‌گه‌ڵ ئێف-٣٥ه‌كان نییه و گوتى: "له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه هاوبه‌شی ئێف-٣٥ه‌كانین، به‌رهه‌مهێنه‌ریانین. واته ئێمه هاوكات له توركیا ژماره‌یه‌كی زۆر له پارچه‌كانی درووستده‌كه‌ین، له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه هاوبه‌شه‌شه‌وه، ئێمه بازاڕ نیین به‌ڵكو هاوكات له پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رداین و هاوشێوه‌ی ١٠٠+١٥ش ئێمه پرۆتۆكۆڵی كڕینی ئه‌م فڕۆكانه‌مان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "چۆن له پاتریۆته‌كاندا به‌رده‌ممان گیرا و ئێمه په‌نامان بۆ بابه‌تی ئێس-٤٠٠ برد، ئه‌گه‌ر بێت و له بابه‌تی ئێف-٣٥ه‌كانیشدا رێگه‌مان لێبگیرێت، چی ده‌كه‌ین؟ ئه‌وا چاره‌سه‌رێكی بۆ ده‌دۆزینه‌وه" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌شوێن جێگره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
له وه‌ڵامی پرسیاری "كامیان باشترین هاوپه‌یمانی ئێوه‌یه؟ رووسیا یان ئه‌مریكا؟"، ئه‌ردۆغان گوتى: "به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئه‌مه پرسیارێكی زۆر زۆر قورسه. ئێمه‌ش كارمان ئه‌وه‌یه هه‌موو پرسیارێك وه‌ك خۆی وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه. چونكه خه‌می ئێمه بریتییه له‌وه‌ی له جیهاندا ژماره‌ی دۆسته‌كانمان زیادبكه‌ین، ژماره‌ی دوژمنه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه. له هه‌وڵی ئه‌مه‌داین و ئه‌مه ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین".
- كۆچی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئیدلبه‌وه
سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆلی كۆچه‌ی له ئیدلبه‌وه به‌ره‌و توركیا دێت، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ئێستادا ئێمه وه‌ك كۆماری توركیا، له‌رێگه‌ی ئافاد و مانگی سووره‌وه پشتیوانیی له دانیشتوانی ئیدلب ده‌كه‌ین. له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك بگه‌یه‌نینه ئه‌وان. ئه‌مه توركیا ده‌یكات. خۆرئاوا خه‌مێكی له‌وشێوه‌یه‌ی نییه به‌ڵام ئێمه ناچارین درێژه به‌مه بده‌ین. به‌ڵام توركیا كه له ئێستادا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری له ماڵی خۆیدا داڵده داوه، ناتوانێت ملیۆنه‌ها مرۆڤی دیكه كه له‌وێوه دێن، له‌خۆبگرێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری "كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران سازده‌كرێت. رووسیا و ئێران پشتیوانیی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ئێوه خوازیارن چی به‌ده‌ستبهێنن له كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌دا؟"، سه‌ركۆماری توركیا دەلێت:
"لووتكه‌ی سه‌باره‌ت به ئیدلب كه رۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامیده‌ده‌ین، له چانكایا ده‌بێت. هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌وێ، ئاگربه‌سته ساتییه‌كان نییه. یه‌كه‌م، كۆتاییهێنان به كۆچ له‌وێ، ئه‌مه زۆر گرنگه. دووه‌م، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له‌وێ. سێیه‌م، كۆنترۆڵكردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به شێوه‌یه‌كی جددیی. ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانین لێره ئه‌م ئاگربه‌سته ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو مرۆڤه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه تا ئێستا زیاتر له سه‌دان هه‌زاره. ئه‌مانه سڤیلن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیتر كۆچ به ئاڕاسته‌ی باكوور، به ئاڕاسته‌ی باكووری خۆرئاوا، ده‌ستیپێكردووه. توركیا كه له ئێستادا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری له‌خۆگرتووه، ناتوانێت ملیۆنه‌ها مرۆڤ كه له‌وێوه دێن، له‌خۆبگرێت. ئێمه توانای هه‌ڵگرتنی بارێكی له‌وشێوه‌یه‌مان نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌زانن كه ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌م داوه. دۆسته خۆرئاواییه‌كان به‌مه نیگه‌رانن به‌ڵام با ببوورن. گوتم ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا ده‌رگاكان ده‌كه‌ینه‌وه'. بۆچی؟ ده‌ست ناده‌نه ژێر به‌رده‌كه. ئێمه تا ئێستا ٤٠ ملیار دۆلارمان خه‌رجكردووه''.
- لووتكه‌ی چوارقۆڵیی له تشرینی یه‌كه‌مدا
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند:
"كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ماكرۆن كردووه. درێژه به‌م كۆبوونه‌وانه له نیویۆرك ده‌ده‌ین. له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا ره‌نگه لووتكه‌یه‌كی چوارقۆڵیی بكه‌ین. لووتكه‌یه‌كی چوارقۆڵیی له هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا له توركیا ئه‌نجامده‌ده‌ین. له‌م لووتكه چوارقۆڵییه‌شدا، هاوشێوه‌ی لووتكه‌ی رابردووی ئیستانبوڵ و وه‌ك درێژه‌پێدانی ئه‌و لووتكه‌یه، تاوتوێی ئیدلب ده‌كه‌ین. ئومێده‌وارم به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا، هه‌نگاوێكی زۆر جیاوازتر بهاوێژن. ئه‌مه‌م به خۆشیان گوتووه. سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام، ئه‌مه له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسده‌كه‌مه‌وه. چونكه سه‌رجه‌م ئه‌م وڵاتانه، به باشی له بابه‌تی ناوچه‌ی ئارام ده‌ڕوانن. كاتێكیش دێته سه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، كاره‌كه له‌رێگه‌ی خاوكردنه‌وه‌وه، قورس ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا كه ٢٠ میله‌كه‌ی تره‌مپ له باكووره‌وه بۆ باشوور، ده‌كاته قووڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر. درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌وێ، ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی لای ئێمه بۆ خاكی خۆیان، هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆیان، هه‌ر له په‌روه‌رده، ته‌ندروستیی، شوێنی مانه‌وه و ژیان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆیان و رزگاربوونیان له ژیانی خێوه‌تنشینی، ده‌كات. ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات كه رزگاریان بێت له شاری كۆنته‌ینه‌رنشینی".
راشیگه‌یاند: "بۆ نموونه له‌و كاره‌ی كه من فه‌رمانم داوه ئه‌نجامبدرێت ئه‌مه هه‌یه. یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ٢٥٠ مه‌تریی درووستبكه‌ین. ئه‌وه‌نده‌ش باخی هه‌بێت. ئه‌م خه‌ڵكه له‌وێ شت بچێنن. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ٤٠٠-٥٠٠ مه‌تریی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌م كارانه‌ی خۆیانی تێدا ئه‌نجامده‌ن، درووستبكه‌ین، كاتێك كه شارێكی په‌نابه‌رانمان درووستكرد و شوێنێكمان بۆ حه‌وانه‌ی هه‌موویان دابینكرد، ناومان ده‌چێته مێژووه‌وه. لایه‌نی لۆجستیی ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت، ئاسایشیان دابینده‌كرێت. له‌رێگه‌ی پارێزگاریی لێكردنیان له سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، كاتێك كه ئێمه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ره‌خساندن، هه‌موو پێكه‌وه ناومان له مێژوودا تۆمار ده‌كرێت. ئه‌م وڵاتانه‌ش به درێژایی مێژوو یادده‌كرێنه‌وه. ئه‌مه پێشنیاری من بووه بۆیان. له سه‌رده‌می ئۆباماوه ئه‌م پێشنیاره‌مان كردووه و ده‌یكه‌ین".
- "په‌یه‌ده/یه‌په‌گه باڵێكی په‌كه‌كه‌ن"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "په‌یه‌ده/یه‌په‌گه باڵی په‌كه‌كه‌ن و پێویسته ته‌واوی خۆرئاوا ئه‌مه قبوڵ بكات" و رایگه‌یاند:
"هێشتا ده‌ڵێن 'په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه نییه'. ئێمه ئیتر چی روونبكه‌ینه‌وه؟ به‌هۆی گوتاره‌كان و كاركردنی رێخكراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌وه. ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێناوه‌ته سه‌ر سنووره‌كه‌ی ئێمه. ئۆتۆمبیل و پێداویستیی، هه‌موو جۆره ئامڕازێكی شه‌ڕی هێناوه. له نێو ئه‌مانه‌دا ئه‌مانه‌دا ئۆتۆمبیلی زرێپۆش هه‌ن، چه‌كی قورس هه‌ن. ئه‌مانه‌ی هێناوه. ئه‌مانه له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وێ هێنراون. ئێمه چۆن هاوپه‌یمانێكین، له ناتۆدا چۆن به‌یه‌كه‌وه‌ین كه ئێوه ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و هه‌موو شتێكتان بۆ ئێره هێناوه، دژی كێ ئه‌مانه ده‌هێنی؟ لێره توركیا هه‌یه. لێره بچنه نێو هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كه‌وه، كێ له‌به‌رامبه‌رتانه؟ توركیا له‌به‌رامبه‌رتانه. چونكه ئه‌مه ئه‌و توركیایه كه به‌ره‌نگاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بێته‌وه و له‌دژیان ده‌جه‌نگێت. ئێوه‌ش ئه‌م شتانه‌ی كه هێناوتانن راده‌ستی كێیان ده‌كه‌ن؟ راده‌ستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئێمه له ناتۆ هاوبه‌شی ئێوه‌ین. ئه‌و چه‌كانه‌ی كه به پاره نایده‌یت به هاوبه‌شه‌كه‌ت، به خۆڕایی ده‌یده‌یت به‌مانه. تێگه‌یشتن له‌مه مه‌حاڵه. به‌داخه‌وه ده‌بینرێت كه هه‌وڵه‌كانی له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، له ئاست ئه‌م چاوه‌ڕوانییانه‌ی ئێمه‌دا نییه. بۆ سیاسه‌تێكی ده‌ستی ده‌ستیپێكردن ده‌گۆڕێت. قورسه بۆمان له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌م سیاسه‌تی ده‌ستی ده‌ستیپێكردنه تاقیكردنه‌وه‌ی ئارامگریی ئێمه‌یه یان چییه. به‌ڕاستی ئارامگرییمان سه‌رڕێژ بووه. ئه‌وكاته‌ش ئێمه ناچارین چاره‌سه‌رێك بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه''.
- ناوچه‌ی ئارام و په‌لاماردانی خاڵه‌كانی چاودێریی له ئیدلب
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد كه داواكاریی ٢٠ میل سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه كراوه و رایگه‌یاند:
"ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ر و ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز تره‌مپ پابه‌ندی ئه‌م ٣٠ كیلۆمه‌تره نه‌بوون. جگه له‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه بریتییه له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات. بۆ نموونه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئۆباما به منی دا ئه‌وه‌بوو كه گوتی 'له منبج ده‌رده‌چین'. له په‌راوێزی لووتكه‌ی G-20دا له ئه‌نتاڵیا ئه‌مانه‌مان باسكردبوو له‌گه‌ڵ ئۆباما، گوتی 'ده‌رده‌چین'. ئه‌ی ده‌رچوون؟ نه‌خێر. كاتێك كه ئه‌مه‌م به به‌ڕێز تره‌مپ گوت، ئه‌ویش هه‌مان شتی گوت. ئه‌وكاته تیله‌رسن له ئه‌ركدا بوو. تیله‌رسن گوتی 'ده‌رده‌چین' به‌ڵام ده‌رنه‌چوون و هێشتا له‌وێن. ئه‌ی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی منبج كێن؟ به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٩٠ عه‌ره‌به‌كانن. له ئێستادا و خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی ئه‌و خاكه ناتوانن بچنه‌وه سه‌ر خاكه‌كه‌یان. ئێمه ده‌ڵێین 'ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوچانه داگیرناكه‌ن، به ئه‌رك نه‌بێت بۆ خاوه‌نه‌كانی جێبهێڵن'. نادرێته‌وه به خاوه‌نه‌كانی. هه‌ر تاو نا تاوێكیش ده‌ڵێن 'كورد، كورد'. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مانه په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌رڕاستانه‌یان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌وێدا نییه. ئه‌وانه‌ی له‌وێ به ناوی كورده‌وه ده‌ژین، نوێنه‌رانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانن. پێویسته راستییه‌كه ببینین. بۆ نموونه، ئه‌مه‌مان له‌گه‌ڵ ئۆماباشدا هه‌بوو. به‌ڕێز ئۆباما شه‌وێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم. گوتی 'ناچارین فڕۆكه‌كانمان له كۆبانی دابه‌زێنین. خه‌ڵكی ئه‌وێ له دۆخێكی ناهه‌مواردان، ناچارین ئه‌وانه بێنینه توركیا یان له چه‌ند شوێنێكی دیارییكراو له‌وێ بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داده‌به‌زێنین'. چی‌یان كرد؟ بڕێكی زۆر چه‌كیان له‌وێ داگرت، له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا ئێمه خواردن و خواردنه‌وه و جلوبه‌رگ ده‌ده‌ینه نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار له خه‌ڵكی كۆبانی. ئه‌مریكا كوا؟ نییه. ئه‌و كوردانه كوان؟ له وڵاته‌كه‌ی منن، ئێمه ئاگامان لێیانه. ته‌ماشاكه‌ن، له‌نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتی ئێمه‌دان، عه‌ره‌ب، كورد، ئێزدیی و كلدانیی هه‌ن. ئێمه جیاكارییمان نه‌كردووه، بچووكترین پشتیوانییمان نه‌كراوه. به‌تایبه‌ت له سووریا، له‌و ناوچه‌یه‌ی كریستیانه‌كان، سریانییه‌كان كێشه‌ی زۆری جددییان هه‌یه. پێویسته له‌و سریانییانه بپرسرێت 'ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه چی له ئێوه ده‌كه‌ن؟' له‌وان بپرسن، ئێمه ده‌زانین ئه‌وانه به‌ده‌ست كێشه‌ی زۆر جدییه‌وه ده‌ناڵێنن. له‌وێ له‌ژێر سته‌می په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌داین. ئێمه نه‌مانتوانی هیچ شتێك له‌مانه له دۆسته‌كانمان تێبگه‌یه‌نین. ئێمه لێره تاكه شتێك ده‌ڵێین، رێڕه‌وی ئاشتیی شتێكی بنه‌ڕه‌تییه. رێگه به رێڕه‌وی تیرۆر له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ناده‌ین له ئێستادا و داهاتوودا. له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك كه پێویست بكات بیهاوێژین، ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گرینه به‌ر".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كشانه‌وه له خاڵه‌كانی چاودێریی له ئیدلب له ئێستادا له ئارادا نییه و رایگه‌یاند:
"موخاته‌بی ئێمه سه‌باره‌ت به‌و ١٢ خاڵی چاودێرییه‌مان كه له‌وێن، سووریا نییه. ئێمه زۆرینه‌ی ئه‌م كارانه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئه‌نجامداوه و ئه‌نجامده‌ده‌ین. به‌شێكی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ین، به‌ڵام وه‌ك توركیا، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه، داكۆكیمان له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و بڕیاربه‌ده‌ستی سوورییه‌كان له‌باره‌ی ئاینده‌یان، كردووه. كاره‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستووریش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه. به‌ڵام رژێم خه‌مێكی له‌وشێوه‌یه‌ی نییه. كاتێك كه رژێم خۆی به تاوه‌ره‌كانی چاودێریی ئێمه‌وه سه‌رقاڵ كرد و په‌لامار و ئه‌وانه‌ی دان، ئه‌وا دۆخه‌كه به ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر جیاوازدا ده‌ڕوات. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ین، راناوه‌ستین. ئه‌وكاته ئه‌و هه‌نگاوانه چیبن كه ده‌گیرێنه به‌ر، كاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه ده‌كه‌ین. لێره‌دا ئێمه رێككه‌وتنی سۆچی چی بێت، كار به‌وه ده‌كه‌ین كه رووسیا و ئێرانی تێدایه و به‌هێزین. ئه‌م خاڵانه‌ی چاودێریی له‌پێناو پارێزگارییكردن له سڤیله‌كانی ئیدلبه به‌ڵام رژێم به ئاسووده‌یی دانانیشێت. ئه‌و بۆردوومانی سڤیله‌كان ده‌كات. رژێم چی به‌سه‌ر حه‌له‌ب هێنا، ئێستا هه‌مان شتی له ئیدلب ئه‌نجامداوه. ئاسان نییه، لێره سێ ملیۆن كه‌س ده‌ژین. له ئێستادا ئیدلب به ته‌واوه‌تی بووه‌ته خه‌رابول به‌سره. گرنگیی به پارێزگارییكردن له پێگه‌ی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب ده‌ده‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پابه‌ندین به رێككه‌وتنی سۆچی كه رۆژی ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له‌گه‌ڵ رووسیادا واژوومانكرد، خوازیاریشین هه‌مووان پابه‌ندی بن. وه‌ك توركیا ئێمه هه‌ستیاریی و كاری له‌پێشینه‌مان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه. به ئامانج گرتنی هاووڵاتییانی سڤیل له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، جێگه‌ی قبووڵكردن نییه. پێویسته ئه‌مه ببینین. ئه‌م هێرشانه وه‌ك مه‌ترسی شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌مان و مه‌ترسیی مایه‌پووچ بوونی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ده‌بینین. چونكه هه‌ڵگرتنی باری سه‌رجه‌م ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه دێن، كارێكی ئاسان نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد ٣٦٥ هه‌زار سووریی ته‌نها بۆ جه‌رابلوس و ئه‌لباب نێردراونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "ئه‌و كاته‌ی كه پلانمان بۆ ته‌واوی باكوور دانا، به ئاسانی ده‌توانین ملیۆنێك كه‌س له‌و ناوچانه به عه‌فرینیشه‌وه، جێبكه‌ینه‌وه. ته‌ماشاكه‌ن، ته‌نها له ئه‌لباب و جه‌رابلوس، ٣٦٥ هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئه‌مه بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به پلاندانانه. كاتێك كه پلانه‌كمان دانا، ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. هاوڕێكانمان كاریان له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه.
- "باكوور به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوانی مافه‌كانی وه‌رده‌گرێت"
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له ده‌ریای سپی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌باره‌ی قوبرسه‌وه ده‌گیرێنه به‌ر، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"كاتێك كه دوورگه‌ی قوبرس وه‌ك باكوور-باشوور وه‌رده‌گرین، سێ وڵاتی گره‌نتیكار هه‌ن. توركیا، یۆنان و به‌ریتانیا. جگه له‌وه‌ش یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ك وڵاتی گره‌نتیكاری میوان ده‌بینرێت. له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیارییكراوی ده‌ورووبه‌ری قوبرس، كه توركیا ده‌توانێت كاره‌كانی گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجامبدات و چه‌ند شوێنێك هه‌ن كه قوبرسی باشوور ده‌توانێت كاره‌كانی گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجامبدات. به‌ڵام یاسای نێوده‌وڵه‌تیی له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمان به چی ده‌كات؟ یاسای نێوده‌وڵه‌تیی فه‌رمان به‌وه ده‌كات، 'هه‌ر به‌رهه‌مێك لێره ده‌ربهێنرێت، ره‌نگه ماسی بێت یان نه‌وت بێت، ئه‌وا ئه‌مانه به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان به یه‌كسانیی دابه‌شده‌كرێن'. ئه‌مانه چی ده‌كه‌ن؟ ده‌یانه‌وێت قوبرسی باكوور به ته‌واوه‌تی له‌مانه بێبه‌ش بكه‌ن. له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا شتێكی له‌مجۆره بوونی نییه. مافی چی بێت به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان وه‌ریده‌گرێت. باشووریش مافی چی هه‌بێت وه‌ریده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانی كه هیچ په‌یوه‌ندییان به‌و ناوچه‌یه‌وه نییه، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌و ده‌ریایانه ببنه خاوه‌ن بڕیار. سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كه ئه‌مه‌یه''.
- "تاوتوێیكردنی بابه‌تی كابینه، مانای نییه"
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئادار و ئه‌وه‌ی كه ئایا گۆڕانكاریی له كابینه‌ی حكوومه‌تدا رووده‌دات یان نا، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئێمه له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌سته به كابینه‌وه، هه‌ركاتێك پێویستمان ببێت، ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌ده‌ین. ئه‌م كاره له‌سه‌ر داواكاریی ناكه‌ین. دیار نییه. له‌كاتێكدا له ئێستادا هیچ گرفتێك نه‌بێت، تاوتوێكردنی بابه‌تی كابینه مانای نییه. چونكه چ له بواری ئابووریی و بواره‌كانی دیكه‌دا، سه‌رجه‌م هاوڕێیانم، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته گه‌ڕ. ئه‌گه‌ر شتێكی له‌وشێوه‌یه، كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت و به پێویست بزانرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌نجامیده‌ده‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن