"شەوێک بەبێ دەنگی دەچینە نێو شەنگال"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "فاریزهمان داناوه و ئینشائه‌ڵڵا ئێستا خاڵ داده‌نرێت. به دڵنیاییه‌وه به‌مه‌وه ناوه‌ستین. ئه‌مه درێژكراوه‌ی هه‌یه. ئه‌وانیش چاره‌سه‌رده‌بن، به‌ڵام خه‌می ئێمه داگیركاریی نییه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی تیروپشکی دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی كۆماری‌دا كه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "فاریزهمان داناوه و ئینشائه‌ڵڵا ئێستا خاڵ داده‌نرێت. به دڵنیاییه‌وه به‌مه‌وه ناوه‌ستین. ئه‌مه درێژكراوه‌ی هه‌یه. ئه‌وانیش چاره‌سه‌رده‌بن، به‌ڵام خه‌می ئێمه داگیركاریی نییه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له دژی ئه‌و تیرۆریستانه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنی راماڵینه ئه‌نجامبده‌ین و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ناوبه‌رین كه له لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان سه‌رچاوه ده‌گرێت".
ناوبراو گوتی: 'دوێنێ بە کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری عەفرین هەنگاوێکی گرنگمان نا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا. دوای ئەمیش منبچ، عەین عەرەب، تەلئەبیاد، رەئسولعەین، کامشلی بەم شێوەیە تا ئەم رێرەوە لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە ئەم پرۆسه‌یه دڕێژەی دەبێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، سێ هه‌زارو 622 تیرۆریست له چالاكی خراون.
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر کەمپەکانی پەکەکە لە قەندیل و گوتی: "ئەگەر پێویست بکات کەمپەکانی تیرۆریستان لە باکووری عێراق ده‌خه‌ینه ژێر چاودێری بەردەوامه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بە حکوومەتی ناوەندی عێراقمان گوت سەیرکەن لێرە هەمان سیناریۆکانی قەندیل روودەداتەوە. ئەو قەندیلی دووەمە شنگالە، ئەگەر ئەو کارە بەخۆتان چارەسەری دەکەن، بیکەن. ئەگەر پێتان چارەسەر ناکرێ ئێمە راستەوخۆ شەوێک دەچینە ناو شنگال و ئەوێ لە پەکەکە پاکدەکەینەوە".بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن