"تورکیا لە بواری داددا بەرەو باشتر دەڕوات"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، قۆناغی نوێ و سیستەمی نوێ بەهێز تر دەبێت و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە کارەکان زیاتر بە یاسایی بکرێن و دادگا زیاتر بێ لایەن بێت".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: "دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، قۆناغی نوێ و سیستەمی نوێ بەهێز تر دەبێت و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە کارەکان زیاتر بە یاسایی بکرێن و دادگا زیاتر بێ لایەن بێت".
ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەشداری لە مەراسیمی ساڵرۆژی دامەزراندنی ٥٦مینی دادگای دەستووری کرد و تیایدا گوتارێکی پیشکەشکرد.
سهركۆماری توركیا جەختی کردەوە لەوەی کە دوای هەڵبژاردن تورکیا بەهێزتر دەبێت و گوتی:"دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران، قۆناغی نوێ و سیستەمی نوێ بەهێز تر دەبێت و ئامانجمان ئەوە دەبێت کە کارەکان زیاتر بە یاسایی بکرێن و دادگا زیاتر بێ لایەن بێت".
ئهردۆغان له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا ئاماژهی به پرسی سووریا و ئاوارهبوونی ملیۆنان هاووڵاتی ئهم وڵاته كرد و گوتی: ماوەی حەوت ساڵە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پەنابەری سووریا لەلایەن تورکیاوە داڵدەدراوە. گەر لەو بابەتە تورکیا تەنیا مابێتەوە پێویستە هەموومان بیری لێبکەینەوە".
لە کۆتاییدا ئەردۆغان سوپاسی ئەو نوێنەرە بیانییانەشی کرد کە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کردبوو.