توركيا, ژيان, archive

منداڵانی ھەکاری بۆ یەکەم جار لەگەڵ سەربازەکاندا جەژنیان کرد

منداڵانی ناوچەی ھەکاری بۆ یەکەم جار لەگەڵ سەربازەکانی لیوای ٣٤ی سنور جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد.

16.10.2013 - نوێکردنەوە : 16.10.2013
منداڵانی ھەکاری بۆ یەکەم جار لەگەڵ سەربازەکاندا جەژنیان کرد

ھەکاری 

لە ناوچەی ھەکاری لە سەر سنوری نێوان تورکیا و ئێران منداڵانی ناوچەکە ئەمڕۆ لەگەڵ سەربازانی لیوای ٣٤ی سنور پێکەوە جەژنی قوربانیان پیرۆز کرد.

لە مەراسمێکدا کە لە باخچەی لیوای ٣٤ رێکخرابوو، ٢٠٠ منداڵ لەگەڵ مامۆستاکانیان یەک بە یەک لەگەڵ فەرماندەی ھێزی پیادەی سێ ژەنەراڵ محەمەد ئۆکان و فەرماندەی لیوای ٣٤ی سنور لیوا مەتین تۆکەلدا تەوقەیان کرد و جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆز کرد.

دوای جەژنە پیرۆزە منداڵەکان چوونە شوێنی سازدانی ئاھەنگ و چالاکییەکان و سەربازەکانیش شیرینی و ئاوی مێوەجاتیان بە سەر منداڵەکاندا دابەش کرد، دواتر سەربازەکان بە ھەردوو زمانی کوردی و تورکی گۆرانییان گوت و منداڵەکانیش بۆ خۆیان شادییان کرد.

لەو مەراسیمەدا کە ھاوسەری ژمارەیەک لە فەرماندەکانیش ئامادەی بوون، منداڵەکانی ھەکاری رایانگەیاند ئەمە یەکەمجارە لەگەڵ سەربازەکاندا جەژن دەکەن و مەراسمێکی زۆر خۆش بوو، بۆیە دەستخۆشی لە سەرباز و فەرماندەکانیان دەکەین.
ھاوسەری یەکێک لە فەرماندەکان زەینەب ئیشیکتاش رایگەیاند سێ مانگ لەمەوبەر ھاتوونەتە ھەکاری و بەھۆی کاری ھاوسەرەکەیەوە تا دوو ساڵی دیکە لە ناوچەکە دەمێننەوە و گوتی: "زۆر خۆشحاڵم کە جەژنی قوربانم لەگەڵ خانەوادەکەم و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەدا پیرۆز کرد."

کوڕی زەینەب ئیشیکتاش، مستەفا ئیشیکتاشی تەمەن ١٢ ساڵانیش رایگەیاند: "پیرۆزکردنی جەژنی قوربان لەگەڵ منداڵانی ھەکاری ھەستێکی تایبەت و زۆر خۆشە."

دویگو ئەرباش رایگەیاند: ھاوسەرەکەم ئەفسەرە و پێنج ساڵە لە ناوچەی ھەکارییە، نزیکەی ٢٠ رۆژە بارمان کردووە و لە ناوچەکە بەجێ بووینە و گوتی "لە تەمەنی خۆمدا بە عەقڵمدا نەدەھات رۆژێک جەژنی قوربان لە ھەکاری بکەم. کاتێک ھاوسەرەکەم لە ھەکاری دامەزرا پێم گوت من نامەوێ بێمە ھەکاری، خانەوادەکەی منیش نەیاندەویست من بێمە ھەکاری، بەڵام کاتێک ھاتم راستییەکانم بینی و بۆم روون بوویەوە کە ناوچەکە بەوجۆرە نییە کە کەناڵەکانی راگەیاندن باسی دەکەن.
دویگو ئەرباش گوتی با ھیچ کەس ترس و دوودڵی نەبێت و سەردانی ناوچەکە بکات و بە ئاسانی تێیدا بسووڕێتەوە.

ئەرباش گوتی: "ھاتنی ھەر کەس تەنیا یەک جار بۆ ناوچەی ھەکاری زۆر گرنگە، چونکە ئێرەیش وڵاتی خۆمانە، ئێمە لە یەکتر نەتۆرابوون، ئاشتی و ئاشتەوایی ھات و بەردەوامە و داواکارم لە خوای گەورە ئەم پرۆسەیە ھەتاھەتایی بێ."

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın