Rasheed Shıko Ahmed
06 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2020
دهۆک - AA
جێگری پارێزگاری دهۆک، ماجد سەید ساڵح راگەیاند بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە دهۆک بەردەوام دەبێت، تەنها چەند شوێنکی پێویست بو دابینکردنی پێداویستی گرنگی رۆژانەی هاووڵاتییان دەکرێنەوە.
ماجد سەید ساڵح لە کۆنگرەیەکی روژنامەوانییدا گوتی: "بڕیاری قەدەغەی هاتوچو بەردەوام دەبێت، لە رۆژی سێشەممەوە چەند شوێنێک بەپێی پێویستی هاووڵاتییان دەکرێنەوە".
جێگری پارێزگاری دهۆک گوتیشی: "لە کاتژمێر چواری بەیانی تا پێنجی ئێوارە سەمونخانە ونانەواخانەکان کراوە دەبن و مارکێت و فرۆشگاکان لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا پێنجی ئێوارە کراوە دەبن، هەروەها عەلوەی سەوزە و مێوە لە کاتژمێر پێنجی بەیانی تا چواری ئێوارە کراوە دەبن".
ماجد سەید ساڵح راشیگەیاند کە دەرمانخانە وبەنزینخانە بەسیستمی ئێشکگری کار دەکەن، هەروەها کوگاکانی دابەشکردنی غاز وگازوایل لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە کراوە دەبن.
جێگری پارێزگاری دهۆک، ماجد سەید ساڵح ئاشکرای کرد کە لە داهاتوودا رێنمایی دیکە بۆ رێکخستنی کەرتەکانی دیکەی خزمەتگوزاری دەردەکرێن و داوای لە هاووڵاتییان کرد پێگیری رێنمایەکان تەندروستی بن وخۆیان لە بەریەکەوتن بەدووربگرن.