Heman Hussein Yaseen
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، گیانلەدەستدانی پێنج کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە شاری سلێمانی راگەیاند.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، پێنج تووشبووی دیکە بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی (COVID-١٩) گیانیان لە دەستداوە یەک تووشبووی نوێ گیانی لە دەستدا و چوار لە تووشبووانی پێشوو کە لەسەر ئامێری ھەناسەدان بوون گیانیان لە دەستدا.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، تووشبووەکان دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ و مانەوە لەژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردوونەتەوە، تا ئێستا ھەزار و ٢٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) بوون، لەنێویاندا ٢٤ مردن ھەیە و ٤٤٨ نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا ٧٥٠ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.