Zehra Ulucak
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
ئەنقەرە ــ AA
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهاندا، ١٥ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته ١٥ ملیۆن و حه‌وت هه‌زار و ١٢٥ كه‌س.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكایە كه چوار ملیۆن و ١٢ هه‌زار و ١٨٨ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
دوای ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكەیان تیادا تۆماركراوه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل دوو ملیۆن و ١٢٩ هەزار و ٥٣ حاڵه‌ت، هيندستان یه‌ك ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٨٥ حاڵه‌ت، رووسيا ٧٨٣ هەزار و ٣٢٨ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٣٨١ هەزار و ٧٩٨ حاڵه‌ت، پێرو ٣٥٧ هەزار و ٦٨١ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٣٤٩ هەزار و ٣٩٦ حاڵه‌ت، چیلی ٣٣٤ هەزار و ٦٨٣ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣١٣ هەزار و ٢٧٤ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٢٩٥ هەزار و ٨١٧ حاڵه‌ت، ئێران ٢٧٨ هەزار و ٨٢٧ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٦٦ هەزار و ٩٦ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٥٥ هەزار و ٨٢٥ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٤٤ هەزار و ٧٥٢ حاڵه‌ت و توركیا ٢٢١ هەزار و ٥٠٠ حاڵه‌ت''.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٧٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه:
''به‌نگلادیش ٢١٠ هەزار و ٥١٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٠٤ هەزار و پێنج حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ٢٠٣ هەزار و ٨٤٦ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٧٧ هەزار و ٣٣٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ١٣٠ هەزار ٧٧٤ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١١ هەزار و ٥٠٨ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ١٠٧ هەزار و ٤٣٠ حاڵه‌ت، عێراق ٩٧ هەزار و ١٥٩ حاڵه‌ت، ئێندونێزیا ٨٩ هەزار و ٨٦٩ حاڵه‌ت، میسر ٨٩ هەزار و ٧٨ حاڵه‌ت، چین ٨٣ هەزار و ٦٩٣ حاڵه‌ت، سوید ٧٨ هەزار و ١٦٦ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٧٤ هەزار و ٦٢٠ حاڵه‌ت، كازاخستان ٧٣ هەزار و ٤٦٨ حاڵه‌ت و فلیپین ٧٠ هەزار و ٧٦٤ حاڵه‌ت".
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٦١٦ هه‌زار و ٥٠٨ كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها نۆ مليۆن و ١٣ هەزار و ٣٨١ تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونەتەوە، پێنج مليۆن و ٣٧٧ هەزار و ٢٣٦ تووشبووى ديكەیش چارەسەر وه‌رده‌گرن.