Yıldız Nevin Gündoğmuş
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە سەردەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا، تورکیا بە رابەرایەتی وەزارەتی تەندروستیی نموونەیەکی لە هاوکاری جیهانیی نیشان دا و پێداویستی پزیشکیی رەوانەی ١٦٠ وڵات کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وەزارەتی تەندروستیی تورکیاوە دەستی کەوتووە لە سەروبەندی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنادا، ئەنقەرە لەگەڵ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی وڵاتەکەیدا، هاوکات هاوکاری جیهانیی کردووە لەو بوارەدا و دەستی یارمەتی بۆ زۆر وڵات درێژکردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا تورکیا بە رابەرایەتی وەزارەتی تەندروستیی کەلوپەلی پزیشکیی و یارمەتی هەمەجۆری لەو بوارەدا، پێشکەش بە ١٦٠ وڵات و ١٤ رێکخراوی نێودەوڵەتیی کردووە.
ئەم هاوکاریانەش بریتی بوون لە؛ پێداویستی پزیشکیی و بەخشینی ئامێر (ئامێری کیتی دەستنیشان کردن، دەرمان، ئامێری هەناسەدان) یارمەتی کاش و دابینکردنی مۆڵەتی کڕین/هەناردەکردن.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، ڤاکسینی کۆرۆنای بە ١١ وڵات بەخشیوە.
هەروەها ئەو وڵاتانەی داوای ڤاکسینیان لە تورکیا کردووە بریتین لە؛ ئەلبانیا، کۆسۆڤۆ، سووریا، فەڵەستین، مۆریتانیا، ماڵدیڤ، نامیبیا، مەنگۆلیا، جۆرجیا، لیسۆتۆ، هەرێمی کوردستان (عێراق)، نیپاڵ و ماداگاسکار.