Muhammet Kurşun
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
تاران – AA
ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چڕی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدایه و ژماره‌ی تووشبووان و ئه‌وانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به‌و ڤایرۆسه، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له هه‌ڵكشان و داكشاندایه.
له كاتێكدا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كۆتایی مانگی ئاب به‌ره‌و داكشان ده‌چوو، دوای رێوره‌سمی عاشوورا جارێكی دیكه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی.
ئێران كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به سه‌ختیه‌كی زۆره‌وه به‌ره‌نگاری كۆرۆنا بووه‌ته‌وه له كاتێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ناوه‌نده‌كانی خوێندن به رووی قوتابیاندا واڵا كراون، كه‌چی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا و ئه‌و تووشبووانه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له هه‌ڵكشاندایه.
دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له‌و وڵاته له مانگی ئادار هه‌ڵكشا، به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له مانگی ئایاردا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان كه‌م بووه‌وه، دواتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی و له كۆتایی مانگی ئابدا، جارێكی دیكه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان كه‌م بووه، به‌ڵام دوای رێوڕه‌سمی عاشوورا بۆ جارێكی دیكه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌رز بووه‌وه.
رۆژی ٣١ی ئاب حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا هه‌زار و ٦٤٢ كه‌س بوو، به‌ڵام له نۆی ئهیلوول ٦٧١ حاڵه‌تی دیكه زیادی كرد و گه‌یشته دوو هه‌زار و ٣١٣ حاڵه‌ت.
له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به كۆرۆنا له یەکی ئهیلوول گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌م بووبووه‌وه بۆ ١٠١ كه‌س، كه‌چی له شەشی ئه‌یلوولدا ئه‌و ژماره‌یه به‌رز بووه‌وه بۆ ١٣٩ كه‌س و له نۆی ئه‌یلوولیشدا بووه ١٢٧ كه‌س.
له كۆی ٣١ پارێزگاكه‌ی ئێران له ٢٨ پارێزگا و ١٨٢ شار له سه‌رتاسه‌ری ئێران وه‌ك ناوچه‌ی "سوور" و "مه‌ترسیدار" راگه‌یه‌ندراون، به‌ڵام هیچ ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته نییه كه وه‌ك ناوچه‌ی "سه‌وز" راگه‌یه‌ندرابێت.