بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و پارێزگاری ھەولێر بۆ ئەم یادە مەراسیمێک لە پارکی شانەدەر بەڕێوە چوو.
لەم مەراسیمەدا شانۆیەک نمایش کرا کە باس لە زەحمەتی ژیانی کورد و کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە و ھەروەھا راپەڕینی باشووری کوردستان هەتا ئەم قۆناغەی دەکرد.
ھەموو ساڵێک لە زۆربەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان و لە ھەندێ وڵاتی بیانیش یادی کارەساتی ھەڵەبجە بەرز رادەگیرێت.
پارێزگاری ھەولێر نوزاد ھادی لەم مەراسیمەدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "مەراسیمی ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە ھەڵەبجەی شەھید بووەتە پارێزگا و ئێمە ھەمووساڵێک ئەم یادە دەکەینەوە و ھەروەھا یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگای ھەڵەبجەش دەگەڕێتە بۆ سەرکردەکانی سیاسی و حزبی و ئەمەش یاسایی تایبەتی خۆی ھەیە و ھیواخوازین کە بەزووترین کات یەکلا بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی شارەکە بکەن".