هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە جووتیارەكانی شاری عەفرین، بە گاسن زەوییەکانی كشتوكاڵی دەکێڵن بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی بەرد و تاوێری زۆری لێیە. لەمبارەیەوە دانیشتوانی شێراوا لە شاری عەفرین، ئەمیر خزر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئامێرەکانی نوێی كشتوكاڵی بۆ کێڵان و چاندنی زەوییەکانی كشتوكاڵی بەكار نایەت بەتایبەتیش لە ناوچەکانی شاخاویی و بەرد و تاوێرەكاندا. بۆیە باشترین ئامێر بۆ زەوییەکانی كشتوكاڵی لەو ناوچانە بەكار بێت ئامێرەکانی كۆنی كشتوكاڵییە. ئەمە جگە لەوەی تێچوونی خەرجی بەكارهێنانی ئامێرەکانی كۆنی كشتوكاڵی لە ئامێرەکانی نوێ كەمترە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت، لە كۆندا سەرجەم بەشەكانی ئامێری کێڵانی زەوی كشتوكاڵی لە داری وەك "سندیان و بەڵوت"، جگە لە بەشێك كە سەرجەمی ئاسنی فولادی بووە. خزر روونی دەكاتەوە كە بەکەڵکوەرگرتن لە ئاژەڵ زەوییەکانی كشتوكاڵی خۆی دەکێڵێت.
جووتیار سەبری عەموو تەمەن 67 ساڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشتر بە دار كە دەسوڕاییەوە بۆ کێڵانی زەوییەکانی كشتوكاڵی بەكار دەهێنران بەڵام ئێستا كەرەستەی دیكە بۆ زەوییەکانی كشتوكاڵی بەردی و تاوێرانە بەكار دەهێنرێت، بە تایبەتیش لە ناوچەکانی شاخاوییدا".
عەمو لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت: "كاری جووتیاری بەئامێری كۆن، تام و چێژێكی جیاوازی لە ئامێرەکانی نوێ هەیە، بەتایبەتیش كاتێ ئامێرەکانی كۆن بۆ کێڵانی زەوییەکانی كشتوكاڵی بەكار دەهێنرێت، جووتیار لەگەڵ زەوییەكەدا تێكەڵاوی یەكتر دەبن، بەتایبەتیش جووتیار خۆی بە دۆستی زەوی دەزانێت".
مامۆستای خانەنشین کە بەهۆی دۆخی خراپی شاری حەلەب گەڕاوەتەوە زێدی خۆی لە گوندی ئاقیبەی سەر بە عەفرین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت: "بەکارهێنانی گاسن بەناچاریی وەکو پێداویستییەک گەڕاوەتەوە چونکە سووتەمەنی گرانە و خەڵکی بێکاریش زۆرە و زەویش زۆرە و بەتەنها گاسن دەتوانێ ئەو زەوییانە بکێڵێت".