پارتی ناوچەكانی دیموكراتیك لە بەردەم تەلاری شارەوانی ئەو شارە كۆبوونەوە دواتر لەوێوە هەتا تەلاری تورك تەلەكۆم رێپێوانێكیان ساز كرد.
سەرۆكی پارتی ناوچەكانی دیموكراتیك لە ئاگری نەجمەدین ئەفە بەناوی گرووپەكەوە گوتارێكی پێشكەش كرد، لە گوتارەكەیدا رۆژی كیمیابارانی ھەڵەبجەی شەھیدی وەبیر ھێنایەوە و رایگەیاند ھێزەكانی ئەمپریالیست بە رێی رژیمی سەدام حوسێنەوە لە 16ی ئاداری 1988 كۆمەڵكوژیان بەرامبەر بە خەڵكی كورد لە ھەڵەبجە ئەنجام دا.
ئەو لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە رژێمی سەدام بەرپرسی سەركی ئەو كۆمەڵكوژییە نییە و گوتی: "ئەو ھێزانەی كە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان خوێناوی كردووە بەقەدەر سەدام حوسێن بەرپرسن لە كۆمەڵكوژییەكەی ھەڵەبجە. لای ھەموو كەسێك روون و ئاشكرایە كە كام وڵاتان بوون چەكی كیمیاوییان دا بە سەدام حوسێن بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییەكەی ھەڵەبجە بەڵام بەداخەوە میدیاكانی نێودەوڵەتی كاردانەوەی گەورەی بەرامبەر بەو كۆمەڵكوژییە نەبووە".
دوای پێشكەشكردنی وتارەكە گردبوونەوەکە بڵاوەیان كرد.