Ayşe Erkeç
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
ئیستانبوڵ – AA
له كاتێكدا فۆتۆگرافه‌ری سروشت و ژیانی كێوی، ئاڵپه‌ر تویده‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئیدی باڵنده‌كان له شوێنی مانه‌وه‌یان له توركیا نابیندرێن، سه‌رۆكی به‌شی زینده‌ناسی له كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د كڵچ ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌كرێت وا لێكبدرێته‌وه جۆری ئه‌و باڵنده كێوییانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایی له توركیا ده‌بیندرێن، له‌و باڵندانه‌ن كه گه‌رمبوونی زه‌وی كاریگه‌ری تێ كردوون.
له كاتێكدا رووداوه سروشتییه‌كان و رووداوه‌كانی ئاو و هه‌وا كه سه‌رچاوه‌یان بۆ گه‌رمبوونی زه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵانه كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر ملیۆنان كه‌س، هه‌روه‌ها گیانله‌به‌رانیش له‌و زیانانه بێبه‌ش نین. به تایبه‌ت باڵنده‌كان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاو و هه‌واوه له كاتێكدا ئاراسته‌ی كۆچیان به‌ره‌و ئه‌و شوێنانه ده‌گۆڕن كه پێشتر نه‌چوون، ئیدی كاتێكی زیاتر یاخود كه‌متر له شوێنه دیاریكراوه‌كان ده‌مێننه‌وه.
فۆتۆگرافه‌ری سروشت و ژیانی كێوی، ئاڵپه‌ر تویده‌ش كه له جۆری باڵنده‌كان ده‌كۆڵێته‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ساڵانێكی زۆر له‌مه‌وبه‌ر باڵنده‌كان به‌پێی هه‌لومه‌رجی سروشتی رێڕه‌وی كۆچكردنیان دیاری كردبوو و گوتی: "ئه‌و ئاراسته‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان لێوه ئه‌نجام ده‌درا، كه‌م مه‌ترسیدار بوون بۆ باڵنده‌كان، چونكه ده‌سكه‌وتنی خۆراك زه‌حمه‌ت نه‌بوو و كه‌متر ماندوو ده‌بوون زیاتر له‌و ئاراستانه‌وه كۆچیان ده‌كرد".
تویده‌ش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له زۆر ناوچه له سه‌روویانه‌وه ده‌ریاچه‌ی ئوڵوئاباد، ده‌لتای كۆجاچای و ده‌ریاچه‌ی باڵنده‌ی مایناس چاودێری باڵنده‌كانی كردووه وێنه‌ی چركاندووه، گوتی: "وای لێ هاتووه به چاو ده‌بیندرێت كه شوێنی مانه‌وه و ئاراسته‌ی كۆچكردنی باڵنده‌كان گۆڕاوه و له میانی ئه‌و ١٠ ساڵه‌ی چاودێری باڵنده‌كان ده‌كه‌م ده‌بینم گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كۆچی باڵنده‌كان".
سه‌رۆكی به‌شی زینده‌ناسی له كۆلێژی زانستی زانكۆی دیجله، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د كڵچ ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ده‌كرێت وا لێكبدرێته‌وه جۆری ئه‌و باڵنده كێوییانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایی له توركیا ده‌بیندرێن، له‌و باڵندانه‌ن كه گه‌رمبوونی زه‌وی كاریگه‌ری تێ كردوون، گوتی: "له‌قله‌قه‌كان دوای زاوزێ كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌فریقا، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و راهاتن له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وا ئیدی زستانانیش له دیاربه‌كر-باتمان ده‌مێننه‌وه".