ھەولێر
کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی بەھاوکاریی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی زاگرۆس، کاروباری ھەڵمەتەکەیان گرتووەتە ئەستۆو لە(پارکی شانەدەر) کۆمەک و کەلوپەل پەلەکان وەردەگیرێن.
رەشوان بایز، بەرپرسی بەشی کارەساتەکان لە کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی بۆ ئانادۆڵو گوتی " ئاوارەکانی رۆژئاوا لەڕەوشێکی خراپدان، پێویستیان بەگشت جۆرە ھاریکارییەکە بۆیە دەبێ دەستوبرد بکەین و ھەڵمەتەکەمان دەستیپێکرد".