Dlshad Saifaalddin Ahmed
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2018
سلێمانی – AA
سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم سەرچاوەیەوە بووەتە ناوچەیەكی گەشتیاری و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار سەردانی دەكەن.

ئاوی ئەم سەرچاوەیە سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ناوچەكە و هەڵەبجەیە، ساڵانە لە وەرزی پاییزدا ئاوی ئەم سەرچاوەیە زۆر كەم دەكات، بەڵام لەئێستادا و بە هۆی كاریگەری بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردوو بە شێوەیەكی زۆر زیادی كردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە لە شارۆچكەی خورماڵ كە سەرچاوەی زەڵم دەكەوێتە نزیك ئەم شارۆچكەیەوە لە میانی ئەمساڵدا، تا ئێستا زیاتر لە 368 ملم باران باریوە.

لەئێستادا و بۆ بینینی دیمەنی ناوچەكە و زۆربوونی ئاوی ئەو سەرچاوەیە لەم وەرزەدا، رۆژانە ژمارەیەك لە گەشتیاران سەردانی ئەم هاوینە هەوارە دەكەن.

ئاوی سەرچاوەی زەڵم وەك تاڤگە و بە خووڕ و لە بەرزاییەكەوە دێتە خواردەوە، ئاوەكە لە وەرزی هاوینانیشدا زۆر ساردە و بە هۆی زۆری ئاوەكەشەوە گەشتیاران بە ئاگاییەوە لێی نزیك دەبنەوە.
جگە لە ئاوی ئەم سەرچاوەیە، ئاوی سەرچاوەكانی تری ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی زیادیان كردووە .