Erdal Türkoğlu,1 23
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
هاتای - AA
تیمه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی توركیا به‌شێك له كێشه‌ی ئاوی شارۆچكه‌ی عه‌فرین-یان چاره‌سه‌ر كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، هێدی هێدی ژیانی ئاسایی بۆ عه‌فرین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ئاكامی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و تونێڵهكانهوه به‌شێك له بۆڕی ئاوه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتبوو و به‌شێكی دیكه‌یشیان به هۆی كۆنبوون و تێكچوونیانهوه ئاوی ئاوه‌ڕۆكان دزه‌یان كردبووه ناوی. دوای هه‌وڵی چڕوپڕی تیمه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ كه له توركیاوه هاتبوون توانرا به‌شێك له بۆڕیه‌كان نۆژه‌نبكرێنه‌وه و ئاوی خواردنه‌وه بۆ به‌شێك له شارۆچكه‌ی عه‌فرین دابین بكرێت.
هه‌روه‌ها كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناحیەی جندرێس-یش به‌رده‌وامه.