مەخمور
لە نێوە شەوی رابردوودا چەکدارانی داعش لە ھێرشێکدا بۆ سە ھەر دوو گوندی تەلەرێم و تەلشەعیر توانیویانە پێشرەوەی بکەن و سێ سەنگەری پێشمەرگە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام دواتر لە لایەن ھێزی پێشمەرگە وەڵامی توندی ئەوانی درا و پێشمەرگە توانی لە ماوەیەکی نزیکدا شکست بەو ھێرشە بێنن.
سوبحی باکرمانی ئەفسەری پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:"لەشەوی رابردوو داعش ھێرشی کردە سەر دوو گوندی تەلریم و تەلشەعیر و داعش توانی بگاتە تەلریم و سێ سەنگەری پێشمەرگە بگرن، بەڵام لە ھێرشێکی پێچەوانەدا پێشمەرگە وەڵامی توندی دایەوە و توانی ئەو ناوچانەی داعش دەستیبەسەردا گرتبوون، لەماوەیەکی نزیکدا کۆنترۆڵی بکاتەوە".
ھەروەھا ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە گوتیشی: "داعش دیەوەێ ھێرش بکا تا مانەوەی خۆی نمایش بکا، بەڵام وەک دیارە داعش لە کۆتایدایە بە جۆرێ بە پێ زانیاریەکانی ئێمە، ئەوان لە میحوەری ناوەرانیش ھێرشیان کردووە و دیسانەوە لە لایەن پێشمەرگە ھێرشەکەیان شکاوە زیانی باشیان پێکەوتووە":