13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2017
دۆحە - AA
سێهەمین مانۆڕی سەربازی هاوبەشی قەتەرو بەریتانیا کۆتایی هات.
وەزارەتی بەرگری قەتەر راگەیەندراوێکی بڵاو کردۆتەوەو تێیدا ئاماژە بەوە دەکات مانۆڕی هاوبەشی کۆڵێژی سەربازی ئەحمەد بن محەمەدی قەتەری و هێزە چەکدارەکانی سوپای بەریتانیا، دوای سێ هەفتە کۆتایی هات.
مانۆڕەکە لە شاری بەرکۆن لە بەریتانیا ئەنجام دراوەو کار لەسەر بەرگری و شەری ناوچە نیشتەجێ مەدەنییەکان کراوە.
لە مانۆڕەکەدا تابووری ٥١ی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیاو لیوای ٢١٢ی کۆلێژی سەربازی قەتەری بەشداربوون.
لە مانگی تەمووزدا هێزە دەریاییەکانی بەریتانیا لە قەتەر دوو مانۆڕیان ئەنجام دابوو.