سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی شاری سلێمانی، دەستییان دایە مانگرتن و گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی دواكەوتنی موچەی مانگی نیسان.
بەهۆی كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی چوار مانگە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و فەرمانبەرانی دەوڵەت لە کاتی خۆیدا موچەیان پێنادرێ.
سەرباری تێپەڕینی 12 ڕۆژ بەسەر مانگی ئایاردا، فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان تائێستا موچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.