Necat Hazar,Sayim Harmancı,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım
22 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
وان - AA
بههۆی بەفربارین و خراپی کەشوهەواوە، رێگاوبانی ١٨٥ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، هەکاری، بهدلیس و مووش بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیاندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی ٦٣ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی سەختی کەشوهەواوە داخراون.
تیمهكانی راماڵینی بهفر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری سەر رێگاکان و كردنهوهیان بەڕووی هاتوچۆدا.
- هەکاری
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە لە سەرانسەری پارێزگاکەدا رێگای ٤٠ گوند و کێڵگە بەهۆی بەفربارینەوە بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانە.
- مووش
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ٢٧ گوند داخراون.
یەنتور باسی لەوە کرد کە تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانە بە بەفر داخراون.
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە پارێزگاکەدا کە کاتەکانی شەو دەگاتە خوار ١٠ پلەی سەدی، چلوورە بە بنمیچی خانووەکاندا شۆڕ بووەتەوە.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بەردەوامی بافر بارینەوە رێگای ٥٥ گوند داخراوە.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای داخراوەکان.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی لە ناو شاردا بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقام و رێگاوبانەکان.