Serhat Zafer
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2022
سێواس - AA
لە پارێزگای سێواس بەرخۆڵەکان کە مژدەی هاتنی بەهارن بە دایکیان شادکرانەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پارێزگای سێواسەوە بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی دەنگ و جۆش و خرۆشی هەزاران بەرخۆڵە کە بۆنی دایکیان دەکرد و پێیان شاددەبنەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارۆچکەی ئوڵاش (TIGEM) تۆمارکرا. لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ئاخوڕەکان بەرخۆڵەکان بە مەڕەکان و مەڕەکان بە بەرخۆڵەکان شادبوونەوە.
پارێزگای سێواس، ساڵح ئایهان کە سەردانی دامەزراوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کرد و بەیەکگەیشتنەکەی بینی، گوتی: "پێش سێ ساڵ پرۆژەی ’جووتیاری بەرهەمهێنەر و سێواسی پێشکەوتوو’ مان چەندین قۆناغی هەبوو. ئامانجی یەک ملیۆن مەڕمان لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی شارۆچکەی ئوڵاش هەبوو. ئەو ژمارەیەی کە ئەمساڵ گەیشتین پێی ٩٢٠ هەزاری تێپەڕاند، واتا لە ماوەیەکی کورتدا لەم ساڵ یەک ملیۆن تێدەپەڕێنین".
ساڵح ئایهان جەختی لەوەش کردەوە کە سێواس، بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری گەیشتووەتە ئاستێکی باش و گوتی: “ئەمڕۆش بەیەک شادبوونەوەی بەرخۆڵە و مەڕەکانمان بینی. لێرەوە لە نێو ئەم دەنگانەدا بانگی سێواسمان دەکەین، سێواس بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەگاتە ئاستێکی باش. لە ئێستادا کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بژاردە نییە ناچارییە”.