Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2022
ھەولێر - AA
لەسەر ریگای سەرەکی ھەولێر- کۆیە پەردە لەسەر پرۆژەیەک لادرا کە بریتی بوو لە نووسینی هەر ٩٩ ناوەکەی خودا بە بەرد.
بەئامادەبوونی دانیشتوانی گوندی شێخەروان و پیاوماقوڵانی گوند و چەندین کەسایەتی ئایینی، پەردە لەسەر پرۆژەیەک لادرا کە بریتی بوو لە نووسینی ناوە پیرۆزەکانی خودا لەسەر رووبەری ١٠٠ مەتر چوارگۆشە.
سەرپەرشتیاری دروستکردنی پڕۆژەکە، رەشید زاھیر حەسەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند "ئەم پڕۆژەیە لەسەر رووبەری ١٠٠ مەتر چوارگۆشە درووستکراوە کە تیایدا زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار بەرد بەکارهێندراوە کە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە ھێنراون".
سەبارەت بەوەی کە چەند کەس بەشدارییان لە درووستکردنی ئەم کارەدا کردووە، رەشید زاھیر حەسەن گوتی: "نزیکەی ٢٥ تا ٣٠ گەنج لەم پرۆژەیەدا بەشدارییان کردووە و وەک خۆبەخش کاریان تیایدا کردووە و لە ماوەی دوو مانگدا کارەکە تەواو کراوە".
سەرپەرشتیاری پرۆژەکە گوتیشی: "ئامانجمان لەم پرۆژەیە زیاتر ئاشنابوونی ئەو کەسانەیە کە ناوە پیرۆزەکانی خودای گەورە نازانن تا ئاشنایان بکەین و ھەروەھا وەبیرھێنانەوە و بەرزراگرتنی ناوەکانە لەلایەن ئەوکەسانەیشەوە کە دەیزانن".