Hemin Hüseyin
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، تالوان سیوه‌یلی به ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند ''به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و خۆڵبارین له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بەڕووی گه‌شته‌كاندا داخراوه''.
تالوان سیوه‌یلی گوتیشی: ''تا ئێستا نازانین كه‌ی گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ر كاتێك كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو، ئه‌وا گه‌شته‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه''.
بە ھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور و زیادبوونی خێرایی با کە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند شار و شارۆچکەیەکی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە شاری هەولێر لە ئێستا دا مەودای بینین کەم بووەتەوە و بەوهۆیەشەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.