ژيان

سلێمانی.. یادکردنەوەی شەھیدانی کەربەلا

- بەبۆنەی ١٣٨٠ھەمین ساڵیادی شەھیدکردنی حەزرەتی حوسەین، بەشێک لەو خێزانە شیعە مەزھەبانەی کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن، بەڕێپێوان ئەو یادەیان کردەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 10.09.2019 - نوێکردنەوە : 11.09.2019
سلێمانی.. یادکردنەوەی شەھیدانی کەربەلا

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری کەربەلا و بەشێک لە وڵاتانی جیھان، بەبۆنەی یادی شەھیدانی کەربەلا و شەھیدکردنی حەزرەتی حوسەین کوڕی حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب، رێوڕەسمی ئەو یادە بەڕێوەدەچێت.

بەو بۆنەیەوە ژمارەیەک لەو خێزانە شیعە مەزھەبانەی کە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن لە بەردەم مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە گردبوونەوە و بەڕێپێوان و شین و لەخۆدان بەرەو حوسەینییەی سلێمانی بەڕێکەوتن.

بەشداربووانی رێپێوانەکە بە سروودی تایبەت بە خۆیان رێپێوانیان کرد و بەدرێژایی رێپێوانەکە لە سنگی خۆیان دا، دواتر لەنێو حوسەینییەکەش درێژەیان بە بەرنامەی یادەکە دا.

لە گردبوونەوەکەدا بەشداربووان دروشمی ئەوەیان بەرزکردبوویەوە کە ئیمام حوسەین لە رۆژی عاشورادا پەیامی ژیان و نەیارەکانیشی پەیامی مردنیان بەرز کردبوویەوە، بۆیە پێویستە ھەموومان دژی مەرگ بووەستینەوە و پەیامی ئاشتی و ژیان بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بەرزبکەینەوە.

جگە لە ھاووڵاتییانی شیعە مەزھەب، بەشێک لە ھاووڵاتییان کە شیعە مەزھەب نەبوون بۆ ھاوسۆزی دەربڕین لەو یادەدا بەشداری رێپێوانەکەیان کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın