ژيان

سلێمانی.. بەردەوامی تەمومژ

ـ ماوەی چەند رۆژێكە بە هۆی كاریگەری كەشوهەواوە، شاری سلێمانی بەتەمومژێكی چڕ داپۆشراوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی بینین كەم بووەتەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 12.12.2018 - نوێکردنەوە : 13.12.2018
سلێمانی.. بەردەوامی تەمومژ

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

ئەو تەمومژە زیاتر كاتەكانی بەیانیان و لە میانی چوونی فەرمانبەران و هاووڵاتییان بۆسەر كارەكانیان چڕ دەبێتەوە و تا پێش نیوەڕۆ كاریگەری دەمێنێت، ئەمەش وایكردووە ئاستی بینین كەمبێتەوە و ئاستەنگی هاتوچۆش دروست ببێت.

دوێنێ بەم هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 كاتژمێر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگیران و چەندین گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش هەڵوەشێندرانەوە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، ئاسۆ كەمال لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشتر پێشبینی بەردەوامبوونی تەمومژمان كردبوو بە هۆی زیادبوونی رێژەی شێ‌ لە هەوادا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، ماوەی چەند رۆژێكە بە تایبەت لە كاتەكانی بەیانیاندا تەمومژێكی چڕ سلێمانی دەگرێتەوە و ئاستی بنینی بەڕێژەیەكی زۆر دابەزاندووە".

ئاسۆ كەمال گوتی: "چڕی تەمومژەكە لەو ناوچانەدا زیاترە كە رێژەی ئاویان زیاترە و بە شێوەیەكی گشتیش بە هۆی تەمەكەوە ئاستی بینین بۆ 200 مەتر كەمبووەتەوە".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، رێنمایی دراوەتە شۆفێران بۆ هۆشیاربوونی زیاتر لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەم كاتانە و زیاتر پابەندبوون بە رێنماییەكانی هاتوچۆ و داگیرساندنی لایتی تایبەت بە تەمومژەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın