Cemal Sargati
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
سلێمانى - AA
لێپرسراوى به‌شى نازدارانى سلێمانى له رابیته‌ى ئیسلامى كورد، جه‌بار كه‌ریم محمه‌د به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند: "وه‌ك رابیته‌ى ئیسلامى كورد له مانگى ره‌مه‌زاندا پرۆژه‌ى هاوكارى خێزانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تمان راگه‌یاند و توانیوومانه به‌گه‌یاندنى هاوكارییه‌كانمان چه‌ندین خێزانى هه‌ژار به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و هاوكارییه‌كانی پێ بگه‌یه‌نین".
گوتیشى: "له ئێستادا خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بینرێت كه به‌رۆژوون به‌ڵام تواناى ئه‌وه‌یان نییه كه خواردن بۆ ماڵ و منداڵیان په‌یدا بكه‌ن بۆیه ئێمه له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌ستاین به دابه‌شكردنى ئه‌م هاوكارییه كه برتییه له سه‌به‌ته‌ى مانگى ره‌مه‌زان و كه خۆى له برنج و بابه‌ته شلمهنییهكان و شه‌ربه‌ت و چه‌ندین خواردن و خواردنه‌وه‌ى تر".
ئەم بەرپرسەی رابیتەی ئیسلامی کورد ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد: "له ماوه‌ى رابردوو دا وه‌ك رابیتهكهیان توانیوویانه سه‌به‌ته‌ى ره‌مه‌زان بگه‌یه‌ننه به‌شه ناوخۆییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى".