Dlshad Saifaalddin Ahmed
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
سلێمانی ـ AA
یەک لە دانیشتووانی ئەو شارە بەناوی ئەکبەر محەمەد بۆ ئانادۆڵو گوتی:" یەک لە خانووە روخاوەکانی دەربەندیخان ماڵی خوشکێکم بوو، لە کاتی رودانی بومەلەرزەکە پێنج کەس لە خانووەکەدا بون ، لەو کاتەدا بەھۆی بونی پایەیەک و کەوتنی سەقفەکە لەسەر پایەکە ئەندامانی خێزانەکەی پاراستووە لە بون بەژێر داروپەردوی خانووەکەوە".
لە بومەلەرزەکەی شەوی رابردووی ئەو شارە، جگە لە زیانی مادی زۆر ، چوار کەس گیانیان لەدەستداو ٥٠ کەسی تریش بریندار بون.
ھاوڵاتییەکی تری دانیشتووی دەربەندیخان بەناوی تەھا ساڵح بۆ ئانادۆڵو گوتی:" لەکاتی بومەلەزەکە خۆم و خانەوادەکەم لەنێو ماڵدا بوین، بەجۆرێک پەشۆکاین نەمانزانی چۆن ھاتینە دەرەوە، خانووەکە کەوتە لەرزە و روخان ، بەڵام سوپاس بۆ خودا بەسەلامەتی رزگارمان بوو جگە لە زیانی مادی و بون بەژێرەوەی سێ ئۆتۆمۆبێل ، زیانی گیانیمان نەبوو".
ئەو گوتی:" بومەلەرزەکە بەجۆرێک بەھێز بوو خانووەکە لەماوەیەکی کەمدا بە بەھێزی لەرزیەوە و گرمەی کرد، لەو کاتەدا شڵەژا بوم و لە دەرەوە بەدوای منداڵەکانم دەگەڕام ".
ئەو ھاوڵاتیە دەڵێت، زیانی ١٥٠ ھەزار دۆلاری لێکەوتووە، داواشی لە حکومەت و رێکخراوە خێرخوازییەکان کرد بەھانای لێقەوماوانی روداوەکەوە بچن و ھاوکارییان بکەن.
شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٧،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر هەرێمی كوردستانی گرتەوە، گوڕی بوومەلەرزەكە و زیانەكانی زیاتر لە قەزای دەربەندیخان (٦٦ كلم باكووری رۆژهەڵاتی سلێمانی) بەدیار كەوت كە بەو هۆیەوە چەند خانوویەك رووخا و چوار كەس گیانیان لەدەستدا و٥٠ كەسی تریش برینداربوون.