Hamit Hüseyin
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ھەولێر - AA
کۆمەک و ھاوکارییەکانی تورکیا بەردەوامە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو کارەش دەزگای ئافاد و مانگی سووری تورکیا ئەمڕۆش لە ھەولێر چەندین بارھەڵگری ھاوکاری رەوانەی سلێمانی دەکەن.
ھەروەھا دوێنێ دووشەممە کۆمەڵێک ھاوکاریی بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیەنرایە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە شەوی یەکەمی بوومەلەرزەکەدا تورکیا لە ھەوڵدا بووە بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکانی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.
ھەروەھا دەزگای ئافادی تورکی تیمێکی تەندروستی ھێناوە تا سەردانی ناوچەکە بکەن.
تورکیا یەکەم وڵات بوو کە ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.