Abdullah Shukur
24 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2015
ھەتای
لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی رووسیا، ھاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە بەرەو سنووری تورکیا نزیک لە شارۆچکەی یا یلداغی پارێزگای ھەتای ھەڵاتن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ناوچەی جەبەل ئەکراد بەردەوامە.
جێگەی باسە ھاوڵاتیانی سووری ناوچەی جەبەل ئەکرادیان بەجێھێشتووە و بە توانای خۆیان چادریان لە دەشتاییەکانی لازقییە و ئیدلیبی نزیک سنووری تورکیا ھەڵداوە.
بەرپرسانی لقی شارۆچکەی یایلەداغی ئەنجوومەنی تورکمانی سووریا، رایانگەیاند کە نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس بەناچاری لە ناوچەی جەبەل ئەکراد بۆ شوێنەکانی دیکەی سووریا کۆچیان کردووە.