Mohammad Kara
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2021
ماڵاتیا - AA
تێکڕای داهاتی قەیسی وشكکراوەی ماڵاتیا لە دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتووەتە ٤٧ ملیۆن و ٣٧١ هەزار دۆلار.
بەپێی ئەو داتایەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە بۆرسەی بازرگانی ماڵاتیا وەریگرتووە، تێکڕای بڕی قەیسی هەناردەکراو لە ماڵاتیا کە بە پایتەختی جیهانی بۆ قەیسی وشكکراوە دادەنرێت، لە مانگی شوباتدا بریتی بووە لە حەوت هەزار و ٣٥٧ تۆن.
هەر بەپێی داتاکان، لە ماوەی دوو مانگی یەکەمی ٢٠٢١دا، بڕی قەیسی وشكکراوەی هەناردەکراو لە ماڵاتیا گەیشتووەتە ١٤ ملیۆن و ٨٠ تۆن و بەهاکەی ٤٧ ملیۆن و ٣٧١ هەزار دۆلار بووە.
تێکرای داهاتی بەدەستهاتوو لە قەیسی وشكکراوەی هەناردەکراو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو، چوار ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.
سەرۆکی بۆرسەی بازرگانی ماڵاتیا، رەمەزان ئۆزجان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، وێرای رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەیشتوونەتە ئەو ئامانجەی کە پلانیان بۆ دانابوو.
رەمەزان ئۆزجان راشیگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، بڕی هەناردەی قەیسی وشکراوی ماڵاتیا بگەیهنینە ١٠٠ هەزار تۆن کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.
جێی ئاماژەیە، شاری ماڵاتیا لە تورکیا رێژەی لەسەدا ٨٥ی پێداویستی وڵاتانی جیهان لە قەیسی وشکراوە پڕدەکاتەوە.
تورکیا.. داهاتی قەیسی وشكکراوەی ماڵاتیا گەیشتووەتە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار