Mazın Asad
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2017
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوە دا کە ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەھۆی کێشانی جگەرەوە دەمرن و راشیگەیاند خەرجی بەکارھێنانی بەرھەمەکانی توتن، ترلینۆنێک و ٤٠ ملیار دۆلار لە ئابووری ساڵانەی جیھان زیاترە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە بۆنەی رۆژی جیھانی نەهێشتنی جگەرکێشان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێدا ئاشکرا کراوە بەرھەمەکانی توتن و پاشماوەکانی رێگە بۆ پیسبوونی ژینگە خۆش دەکات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە کە لە دروستکردنی ھەر سێ سەد دانە جگەرە (کارتۆنێک و نیو) دەبێتە ھۆکاری لەناوچوونی نەمامێک و راشگەیەندراوە کە لە جیھاندا رۆژانە ١٠ تا ١٥ ملیار جگەرە دەفرۆشرێت.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە کە ساڵانە حەوت ملیۆن کەس بەھۆی بەکارھێنانی توتنەوە دەمرن کە جگەرە یەکێکە ھۆکارە سەرەکییەکانی مردنی مرۆڤ.
-٨٦٠ ملیۆن جگەرەکێش بژێوی ژیانیان مامناوەند و ھەژارن
ھەر لە راپۆرتەکەدا روونیش کراوەتەوە کە خەرجی بەکارھێنانی بەرھەمەکانی توتن، ترلینۆنێک و ٤٠ ملیار دۆلار لە ئابوری ساڵانەی جیھان زیاترە و راشگەیەندراوە کە ٨٦٠ جگەرەکێش لە جیھانی بژێوی ژیانیان مامناوەند و ھەژارە.
لە راپۆرتەکەدا ھۆشداری دراوە کە لە ساڵی ٢٠٣٠ بەولاوە رێژەی ئەو مردنانەی بەھۆیەوە جگەرەوە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان تۆمار دەکرێت دەگاتە ٨٠ سەدا.