Zana Natık Kerem
15 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٣،٧ پلە لە قەزای چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە روودانی بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٣،٧ پلە لە قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراوە.
راشیگەیاندووە کە چەقی بوومەلەرزەکە بەدووری ٤٩ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژھەڵاتی قەزای چەمچەماڵ بووە.
باسی لەوەیش کردووە کە ھاووڵاتییان ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێ نەکەتووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەمە دووەم بوومەلەرزەیە کە لە قەزای چەمچەماڵ روودەدات.
دوێنێ ھەینی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاندبوو کە بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٣،٩ پلە ، قەزای چەمچەماڵی ھەژاندووە.