Narges Rezai,Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران، مه‌سعود ته‌جریشی رایگه‌یاند كه وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی شاری ته‌ورێز.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی كرێكاران، مەسعود ته‌جریشی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك بكات، ئه‌وا شارێك نامێنێت به‌ناوی ته‌ورێز و پێویسته بگوازرێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی تاران گرت به‌وه‌ی به‌پێی پێویست گرنگی نه‌داوه به مه‌ترسی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌رچی زووه كار بكرێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه.
مه‌سعود ته‌جریشی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه دروست به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ناوچه‌كه گرنگییه‌كی زۆری بۆ ده‌ریاچه‌كه هه‌یه.
ده‌ریاچه‌ی ورمێ كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی سوێرە له جیهاندا، ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات. ناوی ده‌ریاچه‌كه له شاری ورمێ هاتووه كه توركه ئازه‌رییه‌كان و كورده‌كانی تیادا ده‌ژین، بەرلە وشكبوونی رووبه‌ری ده‌ریاچه‌كه پێنج هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بوو. قوڵترین خاڵیشی نزیكه‌ی 16 مه‌تر بوو.
وشكبوونی ده‌ریاچه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر دانیشتوانی ده‌ورووبه‌ری كه ژیان و گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریه.