Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
ئەنجامی دەستنیشانكردنی "وێنەكانی ساڵ"ی ئاژانسی ئەنادۆڵو ئاشكرا كرا.
115 هەزار كەس بەشدارییان كرد لە دەنگدان لەسەر 48 فۆتۆی ئاژانسی ئەنادۆڵو كە وەك "وێنەكانی ساڵ" بۆ ساڵی 2015 لە بوارەكانی ژیان، وەرزش و هەواڵدا پۆلێنكرا بوون.
دەنگدانەكە بەدرێژایی مانگی كانوونی یەكەمی رابردوو بەردەوامبوو و لە ریزی وێنەی هەواڵدا "وێنەی ئۆپەراسیۆنی شا فرات"، كە لەلایەن فرات یورداكوڵەوە گیراوە، لە ریزی وێنەكانی ژیاندا وێنەی "رۆژی جیهانی ژنان" كە لەلایەن ئۆكتای بایرەوە گیراوە و لە ریزی وێنەكانی وەرزشیدا "وێنەی فرمێسكەكانی ئاردا توران" كە لەلایەن ئۆرهان ئاككەناتەوە گیراوە پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا.
وێنەی ئۆپەراسیۆنی شا فرات وێنەی ئەو كاتەیە كە ئۆپەراسیۆنێك بۆ هێنانەوەی گڵكۆی شا فرات لە سووریاوە ئەنجام درا و دوای دیاریكردنی شوێنێك لەنێو سنووری سووریا ئاڵای توركیا تێدا بەرزدەكرێتەوە.
وێنەی رۆژی جیهانی ژنانیش وێنەیەكە ژیانی سەختی ژنانی بەدلیس نیشان دەدات.
لە ریزی وێنەكانی وەرزشیدا وێنەی فرمێسكەكانی ئاردا توران كە لەدوای رووبەڕووبوونەوەی توركیا و ئایسلەندا لە شاری كۆنیا فرمێسكی خۆشی ررشت بوو وێنەی گیرابوو.