İlhami Erkılıç
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌هۆی دروستكردنی هێلانه له‌سه‌ر دوكه‌ڵكێشی تهندروێك له پارێزگای ئهزهڕۆم له‌لایه‌ن لهقلهقهكانهوه، خانه‌واده‌یه‌ك ناچاربوون نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوكهڵكێشهكه بۆ پاییز دوا بخه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئایشه ئاسڵان و خانه‌واده‌كه‌ی ماڵیان گواسته‌وه بۆ خانوویه‌ك له گه‌ڕه‌كی ئۆرتادوزو له شارۆچكه‌ی یاقوتییه سەربە پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، ویستیان ئه‌و ته‌ندوره بخه‌نه‌وه كار كه له خانووه‌كه‌دا هه‌یه و به‌كار ناهێندرێ و نان و كولێره‌ی پێ ببرژێنن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بینییان كه نێره و مێیهیهكی له‌قله‌قه‌كان له‌سه‌ر دووكه‌ڵكێشی تهندورهكه هێلانه‌یان دروست كردووه تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگادار كرده‌وه.
تیمه‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م دوو له‌قله‌قه له قۆناغی زاوزێ و وهچهخستنهوهدان و بڕیار درا گواستنه‌وه‌ی هێلانه‌كه بۆ تشرینی یه‌كه‌م دوا بخرێت.
06.04.2022
به‌هۆی دروستكردنی هێلانه له‌سه‌ر دوكه‌ڵكێشی تهندروێك له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم له‌لایه‌ن لهقلهقهكانهوه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوكهڵكێشهكه خرایه پاییز.
به‌م هۆیه‌وه ئه‌م خانه‌واده‌یه بڕیاریان دا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوكهڵكێشهكه بۆ پاییز دوا بخه‌ن كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆچكردنی له‌قله‌قه‌كان.
ته‌لارسازی ده‌ركه‌وته‌ی سروشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارك و باخچه‌كانی شاره‌وانیی یاقوتییه، ره‌سول داغدهلهن به میدیاكارانی راگه‌یاند له‌سه‌ر داوای هاووڵاتییان له هێلانه لهقلهقهكهیان كۆڵیووه‌ته‌وه.
ره‌سول داغدهلهن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پزیشكی ڤێرتێرنهر بۆی ده‌ركه‌وتووه، له‌قله‌قه‌كان له قۆناغی زاوزێ و وهچهخستنهوهدان، گوتی: "بۆیه ناتوانن ده‌ست بۆ هێلانه‌كه ببه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی له تشرینی یه‌كه‌مدا له‌قله‌قه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن هێلانه‌كه ده‌به‌ینه شوێنێكی دیكه. بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببینه‌وه له پته‌وی هێلانه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردترمان ئه‌نجام دا".
داغدهلهن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئه‌م خانهوادهیهیش نایانه‌وێت هێلانه‌ی له‌قله‌قه‌كان تێك بدرێ و گوتی: "هێلانه‌كه زۆر گه‌وره‌یه و تاكوو له‌قله‌قه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن ئاسایشی هێلانه‌كه ده‌پارێزین. پزیشكی ڤێرتێرنهر بۆی ده‌ركه‌وتووه له‌قله‌قه‌كان به‌م زووانه هێلكه‌كان ده‌تروكێنن، ئه‌گه‌ر ئێستا هێلانه‌كه بگوازرێته‌وه له‌قله‌قه‌كان جارێكی دیكه روو له هێلانه‌كه ناكه‌نه‌وه. بۆیه ئێستا ناكرێت هێلانه‌كه بگوازرێته‌وه".
بورهان سهفهرئۆغڵو كه یه‌كێكه له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ساڵانێكه له‌قله‌قه‌كان روو له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خاوه‌ن ماڵه‌كه به‌هۆی هێلانهكهوه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكه‌ڵكێشی تهندورهكهیان دواخستووه.