Murat Öner Taş,Adem Koçak,Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
ئاكسارای - AA
ده‌ریاچه‌ی خوێ له ئاكسارای كه له‌زستاندا شین و له‌هاویندا سپییه، له‌ئێستاشدا به‌ڕه‌نگه سووره‌كه‌ی كه به هۆی قه‌وزه‌ی "dunaliella salina"وه سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه، سه‌رنجه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
به هۆی وه‌رزی قهوزهكهوه ده‌ریاچه‌ی خوێ بووه‌ته یه‌كێك له گرنگترین ژینگهكانی جیهان بۆ له‌قله‌قه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری کەرستەی خاوی كارگه‌ی خوێی كۆیونجو كاڵدرم، یوسف سینان دۆغان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ده‌ریاچه‌ی خوێ به‌خۆی ره‌نگه شینهكهیهوه له زستاندا و ره‌نگه سپییه‌كه‌یه‌وه له هاویندا، سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
یوسف سینان دۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌ریاچه‌ی خوێ كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی توركیایه، له‌ئێستادا دیمه‌نێكی هه‌یه كه به‌ده‌گمه‌ن له‌جیهاندا ده‌بینرێت و گوتی: "له‌كاتێكدا له ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی ساڵدا ره‌نگی ده‌ریاچه‌ی خوێ له سپییه‌وه بۆ سوور ده‌گۆڕێت، هۆكاری گۆڕانی ره‌نگه‌كه‌ی قهوزهیهكی ئاوییه به‌ناوی dunaliella salina. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌وزه‌یه یه‌كێكه له خۆراكه‌كانی له‌قله‌قه‌كان، ده‌ریاچه‌كه میوانداریی له‌قله‌قه‌كان دەکات".