Mustafa Kurt
24 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
ئانتاڵیا- AA
له ئانتاڵیا ئه‌و كه‌سانه‌ی له گه‌رمای تاقه‌تپڕوكێن وه‌ڕس بوون، كاته‌كانیان له كه‌نار ده‌ریاكاندا به‌سه‌رده‌به‌ن و هه‌وڵی خۆ فێنككردنه‌وه ده‌ده‌ن.
له شاره‌كه كه پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته ٣١ پله‌ی سه‌دیی و پله‌ی گه‌رمای ئاوی ده‌ریا گه‌یشتووه‌ته ٢٥ پله، راده‌ی شێ بووه‌ته له‌سه‌دا ٤٧.
گه‌شتیاره لۆكاڵی و بیانییه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی خۆ فێنككردنه‌وه كه‌نار ده‌ریاكان هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌ر له به‌یانی زووه‌وه، رووده‌كه‌نه كهناردهریاكانی كۆنیائاڵتی، لارا و ساریسو كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ناوبانگن.
ئه‌وه ده‌بینرێت كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی روویان كردووه‌ته كه‌نار ده‌ریاكان، له‌نێو لمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان یاریی ده‌كه‌ن و هه‌ندێکی دیكه‌یان پاسكیلسواریی ده‌كه‌ن.
هاوكات له شارۆچكه‌ی ئاڵانیا كه به یه‌كێك له گرنگترین ناوه‌نده گه‌شتیارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی توركیا داده‌نرێت، گه‌شتیاره لۆكاڵی و بیانییه‌كان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه روویان له كه‌نار ده‌ریاكان كرد.
هه‌ریه‌ك له كه‌نار ده‌ریاكانی كلیۆپاترا و دامڵاتاش، بووه مه‌نزڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانویست له ئاوی ده‌ریادا خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه.
له ئاڵانیا پله‌ی گه‌رما بۆ ٢٩ پله و رێژه‌ی شێ بۆ له‌سه‌دا ٦٨ هه‌ڵكشابوو، هاوكات پله‌ی گه‌ری ئاوی ده‌ریا له‌سه‌دا ٢٤ بوو.
دانیشتوانی شارۆچكه‌كه و گه‌شتیاران، له‌گه‌ڵ پابه‌ندیی به رێكاره‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا له دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له دانانی چه‌تری كه‌نار ده‌ریادا، به مه‌له‌كردن له ئاوی ده‌ریادا خۆیان فێنككردهوه.