ژيان

ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لەلایەن بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، عەمید روکن هێمن کەمەرخان ئەفەندی ئامارى کار و چالاکى ساڵى رابردووى ٢٠٢٠ بۆ دەزگاکانى راگەیاندنەکان ئاشکرا کرا.

Rewa Mahmood Hasan  | 05.01.2021 - نوێکردنەوە : 11.01.2021
ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لەلایەن بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، عەمید روکن هێمن کەمەرخان ئەفەندی ئامارى کار و چالاکى ساڵى رابردووى ٢٠٢٠ بۆ دەزگاکانى راگەیاندنەکان ئاشکرا کرا.

عەمید هێمن کەمەرخان رایگەیاند، له‌ساڵی رابردوودا توانیومانه‌ ٥٣٦ سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ین و رووبه‌ڕووی یاساییان بكه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها لەو‌ ژماره‌یه‌ ١٣٥ هاووڵاتی له‌سه‌ر راوی باڵنده‌ی كێوی و ١٠ هاووڵاتی له‌سه‌ر راوی ئاژه‌ڵی كێوی و ١٣٦ هاووڵاتیی له‌سه‌ر راوی ماسی و ١٢ هاووڵاتییش له‌سه‌ر خه‌ڵوزكردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ١٣٧ هاووڵاتیی له‌سه‌ر زیاده‌ڕه‌وی و ٧٥ هاووڵاتیی له‌سه‌ر بڕینی داری دارستان و ٢٨ هاووڵاتییش له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

ئاماری چالاکییەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوەن:

ئەو ئامێر و ئاژەڵ و باڵندانەی دەستیان بەسەرداگیراوە:

تاپڕ 52 دانه‌

كلاشینكۆف 8 دانه‌

گوللـه‌ی كلاشینكۆف 125 دانه‌

مه‌خزه‌نی كڵاشینكۆف 8 دانه‌

ده‌مانچە‌ یەک دانه‌

گوللـه‌ی ده‌مانچە‌ 15 دانه‌

ژێرسێ سێ دانه‌

بادی یەک دانه‌

باڵنده‌ی ئازدكراو 294 دانه‌

باڵنده‌ی راوكراو 67 دانه‌

ئاژه‌ڵی كێوی سێ دانه‌

ئاژه‌ڵی راوكراو پێنج دانه‌

تۆڕ 574 دانه‌

به‌له‌م 24 دانه‌

شه‌داو 60 دانه‌

قولاب 73 دانه‌

ته‌ڵه‌ی راوكردن 10 دانه‌

دووربین پێنج دانه‌


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın