Ömer Koparan
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
عه‌زاز - AA
له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ساڵ له‌دوای ساڵ نرخی ئاژه‌ڵی قوربانی زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه، خێزانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گۆشت بخۆن، چاوه‌ڕوانی ده‌زگا خێرخوزازییهكان ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی قوربان له ناوچه‌كانی باب، جه‌رابلوس، عه‌فرین و عه‌زاز كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه رزگاركراون به‌رده‌وامه.
له‌و شارۆچكانه كه سه‌ربه حه‌له‌بن، ساڵ به ساڵ قه‌ره‌باڵخییه‌كی زیاتر به مه‌یدانی ئاژه‌ڵانه‌وه ده‌بینرێت له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی قورباندا.
ره‌مه‌زان خه‌له‌ف كه بۆ كڕینی ئاژه‌ڵی قوربانی سه‌ردانی مه‌یدانێكی ئاژه‌ڵانی كردووه، له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، نرخی مه‌ڕ و به‌ران گه‌یشتووه‌ته 200 هه‌زار لیره‌ی سووری.
خه‌له‌ف:"نرخی ئاژه‌ڵی قوربانی به‌كیلۆ دوو هه‌زار لیره‌ی سوورییه. ساڵی رابردوو هه‌زار و 200 لیره‌بوو. ئه‌مساڵ ناتوانین لای قه‌سابه‌كان به‌كیلۆ گۆشت بكڕین. زۆر گرانه."
خه‌له‌ف كه باوكی حه‌وت منداڵه رایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌شت مانگه گۆشت نه‌خوراوه له‌ماڵه‌كه‌یاندا.