کەرکوک
لە کۆبوونەوەکەدا داوا کرا هێزەکانی پێشمەرگە بێنە ناو شاری کەرکوک و سنوورەکان بپارێزن، ھیچ لایەنێکیش ناڕەزایی بەرامبەر ئەو داوایە و هاتنی پێشمەرگە دەرنەبڕی.
سەبارەت بەو بڕیارە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک محەمەد کەمال لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند، لایەنی تورکمانی پالپشتی تەواویان لە ھاتنی ھێزەکانی پێشمەگە کردووە و ھیچ لایەن و کەسێکی دیکەش ناڕەزایی دەرنەبڕیوە.
کەمال گوتی: "ھاتنی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستی ھەموو ھاوڵاتییانی ئەم شارەیە بە بێ ھیچ جیاوازییەک لە نەتەوە و ئایین و مەزھەب."
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە لیوای یەکی هێزی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان و لە ئێستادا لە سنوورەکانی کەرکوکن.