سلێمانی
پەنابەرانی سوریا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سایەی جۆش و خروشی منداڵانەوە ھەستیان کرد کە جەژنە. کاتێک ئەو منداڵانەیان بینی کە شیرینیان کۆکردۆتەوە و دابەشی دەکەن، خەم و خەفەتیان لەبیرچوو و مناڵانیان لە باوەش گرت و دەستخۆشیان لێکردن.
لەکەمپی سەر رێگای عەربەت لە سلێمانی کە بە یارمەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دروستکراوە و ٨٠٠ منداڵ و دووھەزار و ٧٠٠ کەسی دیکە تێیدا دەژین کە زوربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی شاری قامیشلوی سوریان، یەکەم جەژنە دوور لە خاک و وڵاتی خۆیان جەژن لە یەکتری پیرۆز دەکەن.
دانیشتوانی کەمپ لە بەر نەداری و ھەژاری ئامادەکاری جەژنیان نەکربوو و ئەو گۆشتەی لە لایەن خێرخوازن دەھاتە ناو کەمپ لە ژێر چاودێری پێشمەرکە دابەشدەکرا.
سترانبێژ (نەزیر عەلادین حوسێن) بۆ پەیامنێری AA گوتی" کاتێ بەیانی لە خەو ھەستاین داماو و خەمبار بووین و نەماندەزانی چی بکەین و بە دڵەکی خەمبار بەشداریمان لە نوێژی جەژن کرد، بەڵام کاتێک کە نوێژمان تەواو بوو و گەڕاینەوە ماڵەوە، لە کۆڵانان منداڵان جوکلێتیان کۆدەکردەوە و دابەشیان دەکرد دڵخوش بوم."
ھەروەھا حوسین گوتی"من بۆ پەنابەران گورانی دەڵێم تا خوشحاڵ بن و چێژ لە رۆژی جەژن وەربگرن."