ھەولێر
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێن بەدەم رێگاوە گوێیان لە پێنج تەقینەوەی ئەک بەدوای یەک بووە.
بەر لەو پێنج تەقینەوەیە تەقینەوەی دیکە لەدەوروبەری بارەگای ئاسایشی ھەرێم روویداوە.
پەیامنێرانی ئانادۆڵو کە کەوتوونەتە بەر تەقەی ھێزەکانی ئاسایش دەڵێن تەقەی زۆر لەو دەوروبەرەدا کراوە، چونکە وا دێتە پێشچاو پەلاماردەران بە پیلانێکی ورد بەتەمای گرتنی بارەگای ئاسایش بووبن.
تەقەکردنی ئاسایش بە ھۆی خۆپارێزیی بووە لە تەقینەوەی دیکە. چونکە تەقینەوەکان بە دوای یەکدا بوون بۆیە پلانی روو بەڕوو بوونەوەی ئاسایشی تێکداوەو بە ھەموو لایەکدا تەقەیان دەکرد.
ھێشتا زیانە گیانی و ماڵییەکان ئاشکرا نەکراون.
لەپەیامێکدا ئاسایشی گشتی ھەرێمی کوردستان بانگەوازی لەخەڵکی ھەولێر کرد نزیکی شوێنی رووداوەکە نەکەونەوە.
پەیامی ئاسایشی ھەولێر
ئاسایشی ھەولێر داوا لە ھەموو خەڵکی شاری ھەولێر دەکا بە ھیچ شێوەیەک نزیک نەکەونەوە لە شوێنی تەقینەوەکە، چونکە بە گوتەی ئاسایش زانیارییان پێگەیشتووە کە تەقینەوەی دیکە ڕوودەدات..