ئورفا
ئەو ئێزیدییانەی كە بە ھۆی ھێرشەكانی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، واروشوێنیان جێھشتووە و ئاوارەی شارۆچكەی وێرانشاری سەر بە پارێزگای ئورفا بوون، نیگەرانی بارودۆخی كەسوكارەكانیانن كە لە شەنگال بە جێماون.
لە شارۆچكەی وێرانشار، ژمارەی ئاوارە ئێزیدییەكان گەیشتووە نزیكەی 3000 كەس كە ھەندێكیان لەو شارۆچكەیە لەلای خزم و كەسوكاریان و ھەندێكیشیان لە تەلارەكانی وەك قوتابخانە و هۆڵی بۆنەكان دەمێننەوە.
بشرا عەلی ژنێكی ئاوارەی ئێزیدییە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ منداڵە دوو ساڵانەكەی لە شارۆچكەی وێرانشارە دەژی. ئەو دەڵێ: "من لە ژیانی مانو نەمانی ھاوسەرەكەم نیگەرانم، نزیكەی مانگێكە ھیچ ئاگام لێی نییە."
بشرا ئاوەتەخواز بە زووترین كات بگەرێتەوە بۆ لای خزم و كەسوكاری و گوتی: "من و منداڵەكەم لە ماڵ بوین، سەعات 2ی نیوەشەو داعش ھێرشی كرد. لەو شەڕەدا من منداڵەكەم ھەڵگرت و لە تاریكی شەودا بەرەو چیا رۆیشتم. لە بەیانییەكی ئەو رۆژە دراوسێكانم بینییەوە و ماوەی ھەفتەیەك برسی و تێنو، رێگەمان گرتە بەر. بە سەر رۆژئاواوە گەیشتینە سنووری باكوور و ھاتینە وێرانشار. لێرە بەشێك لە كەسوكارەكانی خۆم دیتەوە، بەڵام ھیچ ئاگام لە ھاوسەرەكەم نییە. تەلەفۆنی نییە، پەیوەندیم لەگەڵی نەماوە. نازانم ئایا زیندووە یان نا."