ئەنقەرە
ئەو خێزانانەی كە منداڵیان لەلایەن پەكەكەوە بۆ شاخ براون بە سەرپەرشتی پلاتفۆرمی ئازادیی باوەڕی ئەنقەرە، لە پاركی عەبدی ئیپەكچی گربوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
ئیسماعیل ئایدار بە ناوی ئەو خێزانانە گوتەیەكی بۆ رۆژنامەنووسان پێشكەش كرد و تیایدا ئاماژە بە پڕۆسەی چارەسەری كرد و گوتی: " ئاكپارتی بەمەبەستی چاكسازی دەستی بە پڕۆسەی چارەسەری كردووە."
ئایدار گوتی: "ھەدەپە كە بە بیانووی نوێنەرایەتیی كورد سیاسەت دەكات لەم پڕۆسەیەدا دژی دەسەڵات ھەڵوێستێكی دوژمنانكاریی گرتووەتە بەر و كێشە خولقێنی دەكات."
ئایدار جەختی لەوە كرد كە ئەمڕۆ پەكەكە لە ناوچەكەدا لە بردنی منداڵان بۆ شاخ بەردەوامە و ھەروەھا بە گرتنی رێگا و ئەنجامدانی ژمارەیەك رووداوی تیرۆریستی دەیەوێ خۆی بە سەر موسڵمانانی ناوچەكەدا بسەپێنێ و گوتیشی: "دەمانەوێ بەرپرسانی حكومەت لە پێناوی پشتگری پڕۆسەی ئاشتی و دابینكردنەوەی برایەتی و بۆ گەیشتنی خێزانەكان بە منداڵەكانیان، ئەركی سەر شانیان ئەنجام بدەن.
سەبڕی ئۆنالان لە گوتەكەیدا كە بە ناوی خێزانەكانی دیاربەكری پێشكەش كرد، ئاماژەی بەوەدا، مانگرتن كە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان ئەنجامی دەدەن، گەیشتووە 119ەمین رۆژی خۆی و گوتی: "تا منداڵەكانمان بۆ نەگەرێننەوە لە مانگرتن بەردەوام دەبین.
لەگەڵ جەنابی سەرۆكوەزیر داودئۆغڵو كۆبووینەوە و كۆبوونەوەكە زۆر ئەرێنێ بوو. دامانناوە ئێستاش لەگەڵ سەركۆمارەكەمان و دواتریش لەگەڵ ھەدەپە و سەڵاحەدین دەمیرتاش كۆببەینەوە."ئۆناڵان ئاماژەی بەوەكرد كە %90ی "منداڵە رفێندراوەكانیان" خوێندكاری زانكۆن و گوتی: "نامانەوێ منداڵەكانمان لە خوێندن دابڕێن."