ئورفا
دووه‌مین یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشته كۆبانێ.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانەی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له بهرپرسهكانەوە ده‌ستی كه‌وتووه، دووه‌مین یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر كۆنترۆڵی جه‌ندرمه و هێزی تایبه‌تی توركیا، تا سنووری شارۆچكه‌ی سروچ بەڕێ كراوه و له رێگه‌ی یومورتهڵكەوە چوونه‌ته نێو كۆبانێ.
هێزه ئەمنییەکانی توركیا تا نزیك سنووری ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه مۆڵه‌تیان به رۆژنامه‌نووسان داوه تا رووماڵی تێپهڕبوونهكه بكه‌ن، له نزیك ده‌رگای سنووریی مورشید پناره‌وه رۆیشتن به رێگای سه‌ره‌كی قه‌ده‌غه كرا.
له كات و ساتی تێپه‌ڕبوونی کاروانی پێشمه‌رگه، رێوشوێنی ئاساشی توند له سنووره‌كان گیرایەبەر.