Hawkar Yaseen
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاریاندا پرۆسەی خوێندن تاوەکو رۆژی یەکی کانوونی یەکەمی داهاتوو رابگیرێت.
لەمبارەیەوە گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاسۆ حەوێزی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردرا تاوەکو یەکی کانونی یەکەمی داهاتوو، پرۆسەی خوێندن لە کەرتی پەروەردە بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەمی قۆناغی بنەڕەتی و ١٢ی قۆناغی ئامادەیی رابگیرێت، بەڵام لە پۆلەکانی دیکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی خوێندن بەردەوام دەبێت".
ئاسۆ حەوێزی گوتی: "بڕیارەكە سەرجەم قوتابخانە حكومیی و ئەھلییەكان دەگرێتەوە".
وهزارهتی تهندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاسۆ حەوێزی گوتیشی: "بڕیارەکە تەنها بۆ کەرتی پەروەردەیە و وەزارەتی خوێندی باڵا ناگرێتەوە، ئەوەیان دیارنییە لە کۆبوونەوەکە چ بڕیارێکی لەبارەوە دەدرێت".
گوتیشی: "رۆژی یەکی کانوونی یەکەمی داهاتوو جارێكی دیكە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ ئەم مەبەستە كۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیە دووبارە ھەڵسەنگاندن لەبارەی دۆخەكە دەكات، ئەگەر ئەو كات دۆخەكە باشبووبێت و بگونجێت دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتەوە، ئەگەرنا بە داخراوی دەمێننەوە".